نەجمەدین مەلا    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }           نەجمەدین مەلا     نەجمەدین مەلا کوڕی‌ مەلا غەفوری‌ کوڕی‌ مەلا عەلییە، خوێندنی‌ ئەو سەردەمەی‌ لە حوجرە‌ تەواو کردووە و پاشان قوتابخانەی ئەعدادییەی‌ مەلەکی‌ تەواو کردووە. ژیانێکی‌ زەحمەت و پڕئەشکەنجەی‌ بردۆتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە‌ بە مووچە خۆری‌ ئەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی‌ پەیداکردنی‌ بژێویدا لە شاری‌ حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی‌ و خوێندنگای‌ تایبەتی‌ کردۆتەوە بۆ فێرکردنی‌ خوێندەواری‌. ھەر لەم حوجرەیەشدا کە ناوی‌ نابوو کەشتیی‌ نوح کتێبخانە‌یەکیشی‌ دامەزراندبوو، کتێب و رۆژنامە ‌و بڵاوکراوەکانی‌ ئەو سەردەمەی‌ تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە نەجمەدین مەلا نزیکەی‌ حەوت ھەزار کەسی‌ لە نەخوێندەواری ڕزگار کرد و ژمارەیەکی‌ تریشی‌ فێری‌ زمانی‌ فارسی‌ کردووە. مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی‌ ھەمیشەیی‌ رۆژنامەی‌ ژین بوو، لە رێی‌ ئەو رۆژنامەیەوە ژیاننامەی‌ زوربەی‌ شاعیر و پیاوە گەورەکانی‌ لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی‌ بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی‌ فۆلکلۆرین. جگە لەمانە، بەدەست و خەتی‌ خۆی‌ دیوان و بەرھەمەکانی‌ گەلێ‌ شاعیری‌ پاراستووە لەوانە دیوانەکانی‌ حەمدی‌ و مەولەوی‌ و سالم و نالی‌ و کوردی‌. نەجمەدین مەلا، گەلێ‌ کەشکۆڵ و دەستنووسی‌ دانسقە‌ی‌ لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی‌ لێکۆڵینەوە‌ زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا. رۆژی‌ ٢٣/ ٤/ ١٩٦٢ ھەر لە حوجرەکەی‌ خۆیدا و بە بێکەسی‌ کۆچی‌ دوایی‌ کرد و لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ و پاش تێپەڕ بوونی‌ چەند ساڵێك تەرمەکەی‌ لە چیای‌ ئەزمڕ بە ‌خاك      سپێردراوە.