نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده
ئافره‌تی ڕووناک‌بیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده"
له‌شه‌وی ١١ له‌سه‌ر
١٢ی مانگی حوزه‌یرانی
١٩٩٩دا له ته‌مه‌نی
٨٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی و فۆلکۆری به
ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما.
ئه‌م ئافره‌ته خزمه‌تگوزاره پێشکه‌وتنخوازه‌ی کورد له
٨/٩/١٩١٧دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای
گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و کاته‌ی، که
خه‌ڵکی شاری کۆیه له سه‌ره‌تاکانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا
کوڕه‌کانیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه‌ی فه‌ڕمیی، باوکی زانا و چاکه‌خوازی
ئه‌و کچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کوڕان له‌ساڵی
١٩٢٤دا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای
کۆیه له‌به‌ر خوێندن دانا، تاکو بووه پۆلی پێنجه‌م و خاوه‌ن زانیاری
ڕۆشنبیرییه‌کی هۆشیارانه، خه‌ڵكه‌که به‌گه‌رمیه‌وه ڕۆڵه‌کانی خۆیان
له‌به‌ر خوێندن دانا.
ئه‌و ئافره‌ته هۆشیاره زیره‌که له‌سه‌ره‌تای چله‌کانی سه‌ده‌ی
بیسته‌مه‌وه تێکه‌ڵ به‌خه‌باتی ڕامیاری میلله‌ته‌که‌ی بووه و بووه‌ته
لایه‌نگیرێکی دڵسۆتی و چالاکی پارتی هیوا و ئافره‌تانی شاره‌که‌ی بۆ
خه‌باتکردن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان
هۆشیار کردۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له
١٦/٨/١٩٤١دا بووه‌ته ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموکراتییه‌ی کورد
و ڕۆڵێکی ڕامیاری باشی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هه‌ستی نیشتمانی
له‌نێو ئافره‌تانی شاره‌که‌یدا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می
کۆماری دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی
نه‌مر.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان له‌١١/١٢/١٩٥٣دا ڕۆڵێکی باشی تێدا گیڕاوه و به‌نهێنی به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی
ئافره‌تان له کۆیه هه‌ڵبژێردراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی
ته‌ممووزی 1985یشدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی
ئافره‌ته‌کانی کوردستان - لقی کۆیه هه‌ڵبژدراوه و له‌ئاهه‌نگ و بۆنه
نیشتمانیه‌کاندا وتاری یه‌کێتی ئافره‌تانی خوێندۆته‌وه و مێژووی
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی کوردستانی بۆ
جه‌ماوه‌ر شیکردۆته‌وه.
خاتوو نه‌جیبه به‌شداریی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا کردوو و له دوای
نسکۆهێنانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ش به‌کاریگه‌ریی پلانه چه‌په‌ڵه‌که‌ی
جه‌زائیر له
٦/٣/١٩٧٥دا له ساڵی١٩٧٥-١٩٧٧ له ئێران ماوه‌ته‌وه و
ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری چه‌شتووه، ئینجا
گه‌ڕه‌واته‌وه کۆیه و له‌و شاره‌دا ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك
"حه‌پسه‌خانی نه‌قیب" له سلێمانیدا بینیووه و هه‌موو لایه‌ك ڕێزیان
لێناوه، چه‌ند ساڵێك پێش کۆچکردنی ڕوو ده‌کاته شاری هه‌ولێری پایته‌خت
و له ئه‌نجامی پیریی تووشی نه‌خۆشی ئێسکه‌نه‌رمه‌ی قاچ هات.
ئه‌م ئافره‌ته ڕووناکبیره له ماوه‌ی ژیانیدا سێ به‌رگ له ته‌فسیری
قورئانی له نووسینی مه‌لای گه‌وره‌ی باوکی به چاپگه‌یاندووه و له
نووسینه‌کانی خۆیشی کۆمه‌ڵێك بابه‌تی به‌نرخی به‌ده‌سنووسی له‌پاش
به‌جێماوه و له‌وانه‌ش:
١.
مێژووی کۆیه
٢.
مێژووی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لیزاده
٣.
هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی کوردستان له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی
ئه‌یلوول له
١٩٦١دا
٤.
کۆمه‌ڵێك له چیرۆکی فۆلکلۆری و دیاری کورده‌واری
|