مامۆستا
عوسمان چێوار
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار مامۆستا عوسمان چێوار
(عوسمان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ساڵی ١٩٤٦ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه ،
قۆناغه‌كانی خوێندن و په‌یمانگای مامۆستایانی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كردوه ،
پاشـان له خولی ده‌رهێنان له شاری به‌غداد به‌پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه .
هونه‌رمه‌ند یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی و
ماوه‌ی (١٥) ساڵا سه‌رۆكی تیپی پێشڕه‌و بووه . هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له
دامه‌زرێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و یه‌كه‌م كاری ته‌له‌فزیۆن
له‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا ئه‌نجام دراوه . وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه ساڵی
١٩٨٨ دژی رژێمی به‌عس به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی رووبه‌ری
داگیركه‌ران وتویه‌تی (وه‌رن بمكوژن به‌ڵام گه‌له‌كه‌م ئه‌نفال مه‌كه‌ن ) .
هونه‌رمه‌ند عوسمان چێوار له‌ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له
چه‌ندین شانۆیی و دراما و فیلم دا به‌شداری كردوه.له ٢١ی ئایاری ساڵی ١٩٩٦
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار مامۆستا عوسمان چێوار كۆچی دوایی كردووه. |