ئۆسمان سه‌بری    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }           ئۆسمان سه‌بری    عوسمان سه‌بری‌ ساڵی ١٩٠٥ له‌گوندی (نارنجی)ی سه‌ر به‌شاری مێردین له‌باكووری‌ كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه‌. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی له‌(ئامه‌د ـ دیاربه‌كر)و شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری‌ كوردستان ته‌واوكردووه‌. ساڵی ١٩٢٥ به‌شداری له‌شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران كردووه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ لاوێكی تازه‌ پێگه‌یشتوو بووه‌، به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن‌و كوشتن نه‌كه‌وتووه‌.  له‌گه‌ڵ‌ له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدو هه‌ڤاڵانیدا، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر به‌هێزبووه‌و زیاتریش كه‌وتووه‌ته‌ چالاكی ڕامیاری‌و كاتێكیش كه‌ زانی له‌توركیا جێی نابێته‌‌وه‌، خۆیی‌و شه‌ش له‌براكانی ڕوویان كردووه‌ته‌ سوریاو له‌شاری دیمه‌شق نیشته‌جێبوونه‌. عوسمان سه‌بری له‌ڕۆژی١٠/١٠/١٩٩٤‌  له‌شاری دیمه‌شق كۆچی دواییكرد.  ژیانی هونه‌ری‌و سیاسی: سه‌یدا عوسمان سه‌بری له‌گه‌ڵ‌ ده‌رچواندنی گۆڤاری هاوار له‌لایه‌ن (میر جه‌لاده‌ت به‌درخان)ه‌وه‌ له ١٥/٥/١٩٣٢ له‌دیمه‌شق، بووه‌ته‌ نووسه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌و گۆڤاره‌و زۆر وتاری به‌نرخی له‌سه‌ر نووسینی كوردی به‌لاتینی تێدا نووسیوه‌و كاتێكیش كه‌ میر جه‌لاده‌ت گۆڤارێكی تریشی‌ به‌ناوی (ڕوناهی گۆڤار) هه‌ر له‌دیمه‌شق له‌ساڵی ١٩٤٢دا ده‌رچوواندو تاكو ساڵی ١٩٤٥ به‌رده‌وامبوو له‌ده‌رچوون، مامۆستا عوسمان سه‌بری وتارو شیعری پته‌و‌ی به‌لاتینی له‌وێشدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌مجۆره‌ مامۆستای خامه‌ ڕه‌نگین یه‌كێكبووه‌ له‌نووسه‌ره‌ ناوداره‌كانی كورد، كه‌ په‌ره‌یان به‌نووسینی كوردی به‌پیتی لاتینی داوه‌.  له‌بواری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیشدا سه‌یدا سه‌بری‌ له‌ساڵی ١٩٥٧ له‌گه‌ڵ‌ خه‌باتگێڕی ناسراوی وه‌ك (نوره‌دین زازا)و ده‌سته‌یه‌ك له‌نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد، (پارتی دیموكراتی كورد)یان له‌سوریا دامه‌زراندو به‌مكاره‌ ڕامیارییه‌ی، میری سوریای‌ بێزاركردووه‌، چه‌ندینجاریش ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی گرت‌و ده‌ستبه‌سه‌ری كردن.  مامۆستا ئۆسمان له‌ژیانی سیاسی‌ خۆیدا ١٨جار ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌، له‌وانه‌ دووجار له‌توركیاو دووجاریش له‌عێراق‌و جارێكیش له‌لوبنان‌و ١٣جاریش له‌سوریا ده‌ستگیركراوه‌. ڕۆژی ٨/٨/١٩٦٠ له‌گه‌ڵ‌ (نوره‌دین زازاو ڕه‌شید ‌حه‌مۆ) له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی‌ وه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی، فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان درا، به‌ڵام نووسه‌رو ڕووناكبیرانی‌ كورد له‌(ئه‌وروپا، عێراق‌و لوبنان) یاداشتی‌ پرۆتستۆییان پێشكه‌ش به‌(جه‌مال عه‌بدولناسر) كردو داوای ئازادكردنیان كردن‌، ئه‌وه‌بوو له‌ئه‌نجامی ئه‌و داواكارییانه‌شدا دوای ساڵێك له‌ده‌ستبه‌سه‌رییان له‌زینداندا، ڕۆژی ٨/٨/١٩٦١  ئازادكران.  سه‌یدا ئۆسمان سه‌بری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه‌، دوای چوونی‌ بۆ دیمه‌شق‌و نیشته‌جێبوونی له‌وشاره‌دا، له‌ساڵی ١٩٣٠ په‌یوه‌ندی به‌پارتی خۆییبوونه‌وه‌ كردووه‌و چالاكیه‌كی زۆری تێدا نوواندووه‌و به‌ناوی ئه‌و پارته‌شه‌وه‌ سه‌ردانی باشووری‌ كوردستان (هه‌رێمی‌ ئێستای كوردستان)ی‌ كردووه‌و خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ بارزان‌و له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌لا مسته‌فای‌ بارزانیدا كۆبووه‌ته‌وه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌‌یوه‌ندی خۆییبون به‌خه‌باتی كورد له‌باشووری‌ كوردستانداو هه‌ر به‌ناوی خۆیبوونیش سه‌ردانی باشووری‌ كوردستانی كردووه‌و چه‌ند تێكۆشه‌‌ری باشووری‌ كوردستانی‌ بینیوه‌.  ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌.. له‌ژیانیدا ماندووبوونی نه‌زانیوه‌و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌ر له‌خه‌باتی بێوچاندا بووه‌ له‌پێناوی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ڕه‌واكانی كورددا.  به‌رهه‌مه‌كان: ئۆسمان سه‌بری زنجیره‌یه‌ك په‌ر‌تووكی به‌نرخی به‌زمانی كوردی‌و پیتی لاتینی به‌چاپگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌و به‌رهه‌مانه‌ی: * ئه‌لفبای كورد ـ له‌ساڵی ١٩٥٥دا له‌دیمه‌شق چاپیكردووه‌. * ئاپۆ. * دردێن مه‌. * باهۆز (دیوانی هۆنراوه‌)‌ له‌ساڵی ١٩٦٥دا له‌دیمه‌شق چاپكراوه‌. * چار له‌هه‌نگ (چوار قاره‌مان) له‌ساڵی ١٩٨٤دا له‌دیمه‌شق چاپكراو