كورته‌یه‌ك له مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری هاوچه‌رخ له باشوری كوردستاندا
گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی مێژووی هونه‌ریی
شێوه‌كاری هاوچه‌رخ له باشوری كوردستاندا، ئه‌وه شاری سلێمانی و هه‌ولێر
زۆرترین به‌شی ئه‌و مێژوهیهیان به‌باڵا ده‌بڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاری
سلێمانی شارێكی نوێیه‌و له ساڵی١٧٨٤ له‌لایه‌ن بابانه‌كانه‌وه درووستكراوه،
به‌ڵام بۆته شارێكی گرنگ و نوێكار له زۆرێك له بواره‌كانی ژیانی ئه‌ده‌بی و
سیاسی و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌هه‌مانكاتدا بوونی ئه‌و بیناسازییه
گرنگه‌ی كه له قه‌ڵای هه‌ولێردا به‌دیده‌كه‌ین.
شێوه‌كار (حه‌مه كاكه) سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای كاری شێوه‌كاری له شاری
سلێمانیدا ده‌ڵێت (ته‌مه‌نی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌شاری سلێمانی زیاتر
له٩٠ساڵه، له‌و ده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك شێوه‌كاری ئێرانی هاتبوونه ناو شاری
سلێمانی له‌دوای گه‌ڕانێكی زۆر له‌ناو شاری سلێمانی بڕیاریاندا له‌ناو حه‌مامی
سوره‌ت كۆمه‌ڵێك تابلۆی ڕه‌نگین بنه‌خشێنن كه گشت پێداویستییه‌كانیان له
ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكار كه خه‌ڵكی ئه‌و
شێوهكارانه بانگ بكه‌ن تاكو تاق و تاكو په‌نجه‌ره‌و بنمیچی ناو ماڵه‌كانیان
بۆ ڕه‌نگ و بنه‌خشێنن).
به‌ڵام له‌دوای عوسمان به‌گ له شاری سلێمانی شێوه‌كارێك به‌ده‌رده‌كه‌وێت
به‌ناوی )حه‌سه‌ن فه‌لاح( كه خاوه‌نی تابلۆی (شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان)هو به
كۆنترین تابلۆی ئه‌ژمار كراوه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی ١٩١٩ ده‌گه‌ڕێته‌وه،
ئه‌م شێوه‌كاره به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له نیگاركێشه كورده‌كانه‌وه كه
نیگاریكێشاوه له قاچه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه ئه‌وه‌ش شێوازێك بووه له
هونه‌ری پهیكهسازیدا هه‌یه نه‌ك له نیگاركێشاندا، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری
تابلۆكانی ئه‌م شێوه‌كاره له‌نێوان ساڵانی ١٩١٠-١٩٧٦ له‌سه‌ر دیواری
چاپخانه‌كانی ئه‌و كاته‌ی سلێمانی نه‌خشاندوێتی، له بۆیه‌ی ڕۆنی عادییه‌وه تا
ده‌گاته ره‌نگی زه‌یتی هونه‌ریی به‌رهه‌می هه‌بووه، حه‌سه‌ن فه‌لاح ڕه‌سمی
كردووه‌و ئه‌و بۆیانه‌ی كه هێنابووی بۆیه بوو بۆدره بوو له كاغه‌زدا
ده‌یهێنا، وه‌كو ئه‌و بۆیانه‌ی كه له كۆنه‌وه له قه‌فقاسه‌وه ده‌هات بۆ
نه‌خش و ڕه‌سمی سه‌ر دیواری ماڵه كۆنه‌كان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ عه‌زیز سه‌لیمدا
كاریكردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دانیال قه‌ساب كاریكردوه‌و پیشانگه‌یان
پێكه‌وه كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و ده‌مه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان سه‌رقاڵی
دروستكردنی به‌نداوی دوكان‌و ده‌ره‌به‌ندیخان بوون (حه‌سه‌ن فه‌لاح)ماكێتی
به‌نداوه‌كه‌ی بۆ دروستكردن.
حسین حوزنی موكریانی
(١٨٩٠-١٩٤٧ )
ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه ناتوانرێت به گرنگییه‌وه باس نه‌كرێت، توانیوێتی
دنیایه‌كی تایبه‌ت له‌ناو باشوری كوردستان بۆ خۆی پاوان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاتبوو، ئه‌و یه‌كه‌مین كه‌سه له‌باشوری
كوردستاندا هونه‌ری گرافیكی كردووه، واتا هونه‌ری گرافیك له باشوری كوردستان
به حسین حوزنی موكریانی ده‌ستپێده‌كات، له‌و ده‌مه‌ی كه كتێبی (خونچه‌ی
به‌هارستان) له ساڵی 1925 بڵاوده‌كاته‌وه زیاتر له بیست نیگاری تێدایه كه
له‌لایه‌ن موكریانی خۆیه‌وه كێشراوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی یه‌كه‌مین كتێبی
هونه‌رییه كه باس له‌هونه‌ری كۆڵین و هونه‌ری فۆتۆگرافی بێت به‌ناوی
(وێنه‌گری و كۆڵین) له‌ساڵی 1934دا بڵاودهكاتهوهو ده‌بێته یه‌كه‌مین
سه‌رچاوه كه زاراوه‌ی هونه‌ری تێدا بێت و دواتر به‌كاربهێنرێته‌وه له‌وانه
(وێنه‌گری، زه‌نگۆگراف، فۆتۆگراف، ئاله‌تی نیگاركێشان، فه‌نه‌ر،مه‌ره‌كه‌بی
ته‌ڕ، لیتۆگرافی، ...هتد)، هه‌روه‌ها هه‌موو بابه‌ته‌كانی به وێنه‌ی گونجاو
ڕوونكردۆته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له (زاری كرمانجی) كه گۆڤارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
مێژوویی هونه‌ری مانگانه بووه به‌رگی گۆڤاره‌كه‌و زۆرێك له وێنه‌كانی
ناوه‌وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كێشراوه.(4)
حه‌سه‌ن فه‌لاح (شه‌مسه‌دین
عه‌بدولقادر) سلێمانی١٩١٠ - ١٩٧٦ بەغدا
حه‌سه‌ن فه‌لاح-ی هونه‌رمه‌ند كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی (شه‌مسه‌دین
عه‌بدولقادر)ه ساڵی (١٩١٠) له‌سلێمانی هاتۆته دنیاوه‌و ساڵی (١٩٧٥)
له‌به‌غداد كۆچی دواییكردووه، ئه‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی (التاخی)
ژماره (١٣١٤)دا له‌ته‌ك مامۆستا (جه‌مال ره‌شید) كه رێكه‌وتی (٢٣/٤/١٩٧٣)
بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ها ده‌رباره‌ی خۆی ده‌دوێت:
باپیرم
(شێخ سه‌لام) له‌شێخه‌كانی به‌رزنجه بوو، پاشماوه‌كانی تا ئێستاش (واته تا
ساڵی ١٩٧٣) له‌سلێمانی ماوه، باوكم له‌پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا قازی
به‌غداد بووه‌و پاشان بووه به‌قازی كهربهلاو دیوانیه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نم
هه‌شت ساڵ تێنه‌په‌ڕی بوو قوتابی بووم له‌پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی، هه‌ر
له‌مناڵیمه‌وه نیگاركێشان یه‌كه‌م خولیای خۆ خه‌ریك كردنم بوو.
پاش
ئه‌وه‌ی ئینگلیز شاری (سه‌ماوه)ی گرت، خێزانه‌كه‌مان (سه‌ماوه)ی
به‌جێهێشت و بهپانزه رۆژ به‌وڵاخ هاتینه‌وه بۆ سلێمانی، باوكم به‌پیاوه‌تی
ناسرابوو له‌نێوان خێڵه عه‌ره‌به‌كانی باشووردا، زۆر پارێزگاری لێده‌كردن و
دژی ئینگلیزه‌كان هانی ده‌دان، ئه‌وه‌نده رێزی هه‌بوو له‌لایان، كاتێك
هاتینه‌وه بۆ سلێمانی، بیست و پێنج سواری عه‌ره‌بیان له‌گه‌ڵ ناردین تا
سلێمانی.
باوكم
رۆشنبیر بوو، زانیاری له (ئه‌سته‌نبول) خوێند بوو، چوار براو دوو خوشكم
هه‌یه، یه‌كێ لهخوشكهكانم به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
بووه له‌سلێمانی، پاش داگیركردنی سلێمانی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه،
یه‌كێ لهبراكانم بووه سه‌ركرده له‌سوپاكه‌ی (شێخ مه‌حمودی حه‌فید)دا‌و
پاشان بوو به (مودیر ناحیه)، به‌ڵام ئێستا هیچیان نه‌ماون، ته‌نیا
(سهعددهدین) نه‌بێت كه خانه‌نشینه له‌سلێمانی.
له‌سلێمانی چوومه‌وه قوتابخانه بۆ ته‌واوكردنی رێگاكه‌م، به‌ڵام باری ترس
و ناخۆشی جه‌نگ و فڕۆكه‌كانی ئینگلیزی داگیركهرو دهنگوباسی هاتنی روس،
نه‌یانهێشت خوێندن ته‌واوبكه‌م، روس و تورك لهشیوهكهڵ لهشارباژێڕی
سلێمانی شه‌ڕیان بوو، نزیكه‌ی په‌نجا سه‌ربازی روسیان گرت. شێخ مه‌حمود
به‌مه‌به‌ستی جیهاد شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، جگه له‌وه‌ی شێخ به‌شدارییه‌كی
ته‌واوی شه‌ڕی (شوعه‌یبه)ی كرد دژی ئینگلیزه‌كان، دوای ئه‌مانه‌ش گرانی
هات.
كه
كه‌ركوك كه‌وته ده‌ست ئینگلیز باوكم مرد پاشان دایكیشم مرد، كاتێك كه شێخ
گیرا، من و براكه‌م چووین بۆ موسڵ له‌وێ چومه قوتابخانه‌ی (الصنائع) سێ ساڵ
تیامامهوهو میكانیكم خوێند ئێستا مامۆستا‌م تیایدا، پاشان بووم بهفیتهری
ئۆتۆمبێل لای ئینگلیزه‌كان و لێیانه‌وه فێری ئینگلیزی بووم، ئه‌و كاته
ته‌مه‌نم بیست و دوو ساڵ ده‌بوو له‌كاتی ده‌ست به‌تاڵیدا نیگارم ده‌كێشا. پاش
ئه‌وه بووم به‌شۆفێر له‌فه‌رمانگه‌ی ئیشغالی كه‌ركوك له‌نێوان هه‌ولێرو
كه‌ركوك، پێشدهرچوونی دیناری عیراقی به‌ساڵێك له‌كارگه‌ی نه‌وت
ئیشمدهكرد، دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌كاتی دروستكردنی
فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر مه‌كینه قورسه‌كان كارمده‌كرد.
كاتێ
ته‌مه‌نم گه‌یشته سی ساڵ له‌كه‌ركوك ژنم هێناو ژنه‌كه‌م له‌كورده‌كانی موسڵ
بوو و چوار كوڕ‌و چوار كچم هه‌یه.
دوای
كوده‌تاكه‌ی (ره‌شید عالی گه‌یلانی) وێنه‌م بۆ گۆڤاری (ئهلكشكول) ده‌كێشا
كه خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی (حه‌مادی ئهلزاهی) بوو، ده‌هات بۆلام بۆ ئه‌وه‌ی
كاریكاتۆری (هیتله‌رو نوری سه‌عید)ی بۆ بكه‌م. له‌ساڵی (١٩٤١) له‌ترسی
ئینگلیزه‌كان له‌كه‌ركوكه‌وه رامكرد بۆ سوریا، چونكه له‌لایه‌نگرانی (ره‌شید
عالی گه‌یلانی) بووم. له‌وێ سێ مانگ شۆفێری تراكتۆر بووم پاشان بووم
به‌قاچاخچی له‌نێوان سوریا‌و موسڵدا، چونكه (وه‌صی) وه‌ری نه‌گرتمه‌وه تا
بگه‌ڕێمه‌وه‌و بچمه‌وه سه‌ر ئیشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆم.
پاشان
گه‌ڕامه‌وه كوردستان و ماوه‌یه‌ك له (داری كه‌لی) مامه‌وه، ئینجا چووم بۆ
ئێران، چونكه ئینگلیزه‌كان نه‌یان ده‌ویستم، له‌ئێران بووم به‌شۆفێری
روسه‌كان له‌نێوان (ته‌ورێز)و (خوڕه‌م شه‌هر)دا، هه‌تا به‌رلین داگیركرا، ئه‌و
سه‌رده‌مه وێنه‌م زۆر ده‌كێشا... شه‌ڕی (سیواستبول)م دروستكرد، حه‌زمده‌كرد
سوپای سۆڤیه‌تی سه‌ركه‌وێت، ئه‌وانیش زۆر هانیانده‌دام له‌ئیشه
هونه‌رییه‌كانمدا، له‌وێ فێری زوبانی روسی بووم و بهتهباشیری
ره‌نگاوڕه‌نگ له‌سه‌ر چادرو سه‌یاره‌و سه‌ر دیواری چایخانه‌و چێشتخانه‌كانی
(جلقا) كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری سۆڤێت له‌نزیك رووباری (ئاراز) زۆرم
نیگاركێشا، كه تیایدا هانی سوپای سۆڤێتیمدهداو سهركهوتنهكانیانم وێنه
ده‌كرد، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه من له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه نه پاره‌م
وه‌رده‌گرت و نه كۆمۆنیستیش بووم.
پاش
جه‌نگی جیهانی (جه‌نگی جیهانی دووه‌م)، دوو ساڵێك له‌تاران مامه‌وه،
له‌ژووری ئوتێلێكدا ده‌ژیام و وێنه‌م گه‌وره دهكردو وێنه‌ی پڕوپاگه‌نده‌م
ده‌كێشا، به‌خه‌ته خۆشه‌كه‌م شتم ده‌نووسی، هه‌روه‌ها دیمه‌نی سروشتیم
دروستدهكردو له‌چایخانه میللیه‌كاندا به‌پێی داخوازی خۆیان بابه‌تی
(رۆسته‌م و زۆراب و ئیمامی عه‌لی و شیرین و فه‌رهاد)م بۆ دروستدهكردن.
له‌وێ
هه‌ستم به‌نامۆیی ده‌كرد، هه‌موو رۆژێك ده‌چووم بۆ دوكانێك كه باڵنده‌و گوڵی
ده‌فرۆشت، بۆ چه‌ند ساتێك ده‌وه‌ستام و به‌رده‌وام سه‌یرم ده‌كرد، رۆژێك خاوه‌ن
دوكانه‌كه، كه گومانی لێ په‌یداكرد بووم، وتی تۆ كێیت و چیت ده‌وێت؟
منیش
هیچ خۆم تێك نه‌داو وتم: ئاغا من نیگاركێشم و دڵم به‌م دیمه‌نه جوانانه
روونده‌بێته‌وه، جوانی ئه‌و باڵندانه‌ی ده‌خوێنن و جوانی ئه‌م گوڵانه‌ی
هه‌میشه پێده‌كه‌نن.
كچێكی
نیگاركێش كه له‌ڕوسیا نیگاركێشانی خوێندبوو، ویستی شووم پێ بكات، به‌ڵام من
رازی نه‌بووم، چونكه من له‌كوردستان ژنم هێنابوو.
پاش
ئه‌وه‌ی كه‌سوكارم هه‌واڵیان دامێ كه لێم خۆشبوون، له‌ڕێی شاخه‌كانه‌وه
گه‌ڕامه‌وه كوردستان، ئه‌و كاته له‌سلێمانی گۆرانیبێژی كورد (ره‌شۆل)
له‌گه‌ڕه‌كی (سه‌رشه‌قام) چایخانه‌یه‌كی هه‌بوو، نیگارم له‌سه‌ر هه‌موو
دیواره‌كانی چایخانه‌كه‌ی بۆ كێشا، رۆژی به‌دوو دینار، مامۆستا (ره‌شۆل)
به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساندم كه حه‌زیان لهنیگارهكانم ده‌كرد، جگه
له‌چایخانه‌كه‌ی ره‌شۆل، چایخانه‌كه‌ی (حاجی ساڵحی وه‌ستا بسته)
(چایخانه‌ی ئه‌وقافی ئێستا) دیواره‌كانی ماڵی (ئیبراهیمی مسته‌فا ئاغا)و
(فه‌قێ ره‌شیدی قه‌شان)م نیگاركێشا. دوای ئه‌مه له‌سه‌ر دیواره‌كانی
(چایخانه‌ی مه‌وله‌وی) كه هی كاك (ئه‌حمه‌د عه‌لی) بوو هه‌ندێك وێنه‌ی
ره‌نگینم كێشا كه تا ئێستا (مه‌به‌ست تا ساڵی ١٩٧٣) ئه‌و نیگارانه له‌سه‌ر
دیواره‌كان ماوه.
هه‌ر
ئه‌و كاتانه له‌گه‌ڵ مامۆستا (ره‌فیق چالاك) له‌شانۆگه‌ری (گوڵی خوێناوی)دا
كارمدهكردو دیكۆرهكانم بۆ كردن و دوایش له‌گه‌ڵیان چووم بۆ هه‌ولێر، له‌به‌ر
كاری دیكۆرو مكیاج، ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌مه یارمهتیاندهدام. له‌دوای
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (ره‌فیق چالاك)دا به‌شداری شانۆگه‌ریی و نواندنم كرد ناوم
بوو به (حه‌سه‌ن فه‌لاح) ئه‌گینا ناوی راستی خۆم (شه‌مسه‌دین
عه‌بدولقادر)ه.
له‌ساڵی (١٩٤٨)دا بۆ ئیشكردن چووم بۆ (كوه‌یت)، له‌شاره‌وانی ئه‌وێ كاری
خۆشنووسی و بۆیاغچێتی و شۆفێریم ده‌كرد، كه‌سوكاره‌كه‌شم له‌گه‌ڵما بوون،
له‌وێ تابلۆكانی (شه‌ڕی یه‌رموك و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و ده‌ركه‌وتنی
ئیسلام)م كێشا، هه‌روه‌ها (وێنه‌ی كه‌سێتی)م بۆ (شێخ سوباح سالم ئه‌لسوباح)
دروستكرد كه ئه‌و كاته به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس بوو. تا ساڵی (١٩٥٥) له‌وێ
مامه‌وه.
حه‌سه‌ن فه‌لاح لهساڵی١٩٦٠)وه له‌به‌غداد نیشته‌جێ بووه‌و وه‌ك شۆفێرێك
له‌لای (موحسین ئه‌دیب) رۆژی به ٦٠٠) فلس كاریكردووه، چوار تابلۆی
له‌ئوتێلی (الهلال الكبیر) له‌به‌غداد دروستكردووه كه تا ساڵانی هه‌شتا
مابوون. به‌ره‌نجامی ده‌ربه‌ده‌ربوون و كاركردنی له‌چه‌ند پیشه‌ی جیاوازدا
چه‌ندان زوبانی زانیوه وه‌ك روسی و ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و فارسی و
هیندی و عه‌ره‌بی و توركی. ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌روا
به‌رده‌وام بوو، تا له‌ساڵی (1976)دا له‌به‌غداد (له گه‌ڕه‌كی سابونچی
مه‌یدان) ماڵئاوایی له‌جیهانی هونه‌رو له‌كوردستان كردووه.
(ئازاد
شه‌وقی) هونه‌رمه‌ند ده‌رباری ئه‌م هونه‌رمه‌نده وتویه‌تی: سلێمانی
قه‌رزاری ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه‌یه كه به‌نرخێكی زۆر هه‌رزان جوانترین
نیگاری له‌سه‌ر دیواری چایخانه‌كانی بۆ كێشاوه.
خۆی
له‌دوا ساڵانی ته‌مه‌نیدا ده‌ڵێت: زۆر به‌دڵی خۆم وێنه‌ی جووتیار‌و كرێكار‌و
سروشتی دڵڕفێنی كوردستان‌م كێشاوه.
مامۆستا (جه‌مال ره‌شید) له‌ساڵی (١٩٧٣)دا له‌به‌غداد چاوی به (حه‌سه‌ن
فه‌لاح) كه‌وتووه‌و ده‌رباری ئه‌و له (رۆشنبیری نوێ)ی رێكه‌وتی
(١/١/١٩٧٤)دا ده‌ڵێت: خواست و خۆشیه‌ك كه له‌لای (حه‌سه‌ن فه‌للاح) هه‌بێت
خوێندنه‌وه‌و خه‌ون بینینیه‌تی بۆ دواڕۆژ ... خه‌ون بینین لای ئه‌و،
نیگاركێشانی حه‌قیقه‌تێكه كه روودانی مومكین بێت ...كاتێك لێت ده‌پرسی بۆ
نیگاری ئه‌م تهراكتۆرو ئۆتۆمبێلانه له‌لادێكانی كوردستاندا ده‌كێشیت، كه
له‌واقیعدا شتی وه‌ها نییه!؟ زۆر گه‌شبینانه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌و ده‌یوت:
من كوردستانی دواڕۆژم خۆشده‌وێت.
دانیال قه‌ساب
(هه‌ولێر ١٩١٣-٢٠٠٠)
ئه‌و شێوه‌كاره ده‌ستڕه‌نگینه‌ی شاری هه‌ولێره كه له‌ڕووی ئاینه‌وه جوله‌كه
بوون، ئه‌م شێوه‌كاره چ وه‌كو مامۆستای هونه‌ر له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێردا
ڕۆڵی هه‌بووه‌و خوێندكاره‌كانی پێكهاتوون له (جاپییر پیرداود، جه‌واد ره‌سوڵ، ناجی
فوئاد، دڵداری شاعیر)، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێك بووه له‌و شێوه‌كارانه‌ی كه له
پانتاییه‌كی فروانتر له‌شاری هه‌ولێر كاری كردووه بۆ نموونه له ساڵی ١٩٤١ چۆته
به‌غداو له‌گه‌ڵ گروپی (اصدقاو الفن) و له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سور له به‌غدا
كاره‌كانی نمایش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌كارێكی خۆڕسك بووه، ساڵی ١٩٤٨
ده‌بێته مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداو له‌ناوه‌ڕاستی
په‌نجاكاندا نهفیكراوهتهوه بۆ ئیسرائیل،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له خۆڕسكییه‌وه بۆته شێوه‌كارێكی ئه‌كادیمی له‌دوای ئه‌وه‌ی
په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ته‌واو ده‌كات و یه‌كێك بووه له‌و شێوه‌كارانه‌ی
كه دیكۆری زۆرێك له شانۆییه‌كانی شاری هه‌ولێری كێشاوه، ناودارترین تابلۆكانی
پێكهاتوون له (قه‌ڵای هه‌ولێر، ئاغای گوندی عوبیدی، مناره‌ی چولی).
عه‌زیز
سه‌لیم (١٩١٥-٢٠٠٣)
ئه‌و شێوه‌كاره خۆڕسكه بووه كه یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی له
گۆڕستانی شێخ جه‌حفه‌ر له خوار زانكۆی سلێمانی كردۆته‌وه كه ژماره‌ی تابلۆ
نمایشكراوه‌كان ١٢ تابلۆ بووه، دووه‌مین پیشانگه‌ی له ساڵی 1934 له قوتابخانه‌ی
گه‌لاوێژ له سلێمانی كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی شێوه‌كاری له‌شاری
كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌م شێوه‌كاره‌وه كراوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكه له‌و شێوه‌كارانه‌ی
كه گرنگی به سروشت و پرۆترێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داوه‌و زه‌یتی ئه‌و ماتریاله
بووه كه زۆرترین كاره‌كانی پێنهخشاندووه له‌كاره پرۆترێتییهكانی (حه‌پسه‌خانی
نه‌قیب، شێخ مه‌حمودی حه‌فید، شێخ جه‌لالی حه‌فید، پیره‌مێرد....هتد)، هه‌روه‌ها
له سروشتدا خاوه‌نی چه‌ندین تابلۆیه له‌وانه (شه‌قڵاوه، سه‌رچنار)، هه‌روه‌ها
كاره‌كانی زۆرێك له‌و ساتهنهوه نه‌خشێنراوه كه هونه‌رمه‌ند خۆی تیایدا ژیاوه.
ساڵی ١٩٤٧ شێوه‌كارێك به‌ناوی (شێخ مسته‌فا به‌رزنجی) له سلێمانی بهدهردهوێت و
پاشان هه‌ریه‌كه له ئازاد شه‌وقی و عومه‌ری عه‌لی ئه‌مین و قادر كوردی ده‌ناسرێن
وه‌كو شێوه‌كارێك.
شێوه‌كار (حه‌مه كاكه) ده‌رباره‌ی چۆنێتی نیشاندانی تابلۆی شێوه‌كارانی سلێمانی
ده‌ڵێت (له ناو شاری سلێمانیدا (باخی میللی) هه‌بووه كه له به‌رامبه‌ر
مزگه‌وتی گه‌وره‌دا بوو، هونه‌رمه‌نده‌كان تیایدا كۆده‌بوونه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی
خۆیان تیایدا نیشانی یه‌كتری ده‌ده‌ن، له هه‌مانكاتیشدا نمایشی
به‌رهه‌مه‌كانیشی تیادا ده‌كرا، كه ئاماده‌بووان ده‌هاتن بۆ بینینی ئه‌و
به‌رهه‌مانه، یاخود به‌ناو هه‌ندێك له هۆڵـی خوێندنگاكاندا نمایشده‌كرا له‌وانه
(ناوه‌ندی سلێمانی)، به‌ڵام له ساڵـی ١٩٥٠ دا یه‌كه‌م پێشانگه كه ده‌كرێت به
یه‌كه‌م پێشانگه‌ی ناو شاری سلێمانی بژمێردرێت كه له‌ناو (ناوه‌ندی كچان)
نمایشكرا كه له‌سه‌روی مزگه‌وتی گه‌وره‌وه بوو، به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستایانان و
خوێندكاره‌كانی له خۆگرتبوو كه بینه‌رێكی زۆر رووی له‌و پێشانگایه كرد كه
(١٠) رۆژی خایاند)
به‌دیع
باباجان (١٩٢٣-١٩٩٦)
یه‌كه‌مین خوێندكاری كورد بووه كه‌له ساڵی ١٩٤٥ چۆته به‌غدا تاكو هونه‌ری
شێوه‌كاری به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بخوێنێت، ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له‌وه‌ی
خاوه‌نی چه‌ندین هێڵكای دانسقه‌و تایبه‌ت كه بۆته مێژوویه‌كی گرنگ كه هێڵكاری بۆ
شاعیره كلاسیكییه‌كانی كورد كێشاوه له‌وانه (نالی، سالم، كوردی، حه‌ریق، حاجی
قادری كۆیی..هتد) هه‌روه‌ها درووستكه‌ری دراوی ئاسنی عێراقییه له‌وانه (٥ فلس، ١٠
فلس، ٢٥ فلس، ٥٠ فلس، ١٠٠ فلس، ١ دینار) هه‌روه‌ها درووستكه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆری
به‌رگی كتێبه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی كورد‌و
عێراقییه، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نه‌خشێنه‌ری لۆگۆی
زۆرێك له ڕێكخراوه ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و مه‌ده‌نییه‌كانه له‌وانه لۆگۆی یه‌كێتی
نووسه‌رانی كورد له ساڵی ١٩٧٠دا، هه‌روه‌ها به‌داوای ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی دارایی
عیراقی داوای لێكراوه كه بیتاقه‌ی یانسیب بۆ هه‌موو عیراق بنه‌خشێنێت، هه‌روه‌ها
به ئیفاد له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه نێردراوه له سویسرا خولی هونه‌ری
بینیووه‌و دواتر هاتۆته‌وه له‌دائیره‌ی مه‌ساحه العامه له به‌غدا دامه‌زراوه.
دوای
به‌دیع باباجان هونه‌رمه‌ندانی تر وه‌كو (خالید سه‌عید، ئازاد شه‌وقی) له به‌غدا
خوێندوویانه، خالید سه‌عید ساڵی ١٩٥٣ چۆته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی
به‌غدا، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د عارف- سلێمان شاكیر، هاتبوونه
په‌یمانگه بۆ خوێندنی هونه‌ر، خالید سه‌عید له‌ساڵی ١٩٥٨ به ئیفاد نێردراوه بۆ
ئیتاڵیا تاكو دیكۆری ته‌له‌فزیۆنی بخوێنێت، خالید
سه‌عید دیكۆر ده‌خوێنێت، له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی عێراقیان له‌گه‌ڵدا
بووه له‌وانه (محه‌مه‌د غه‌نی، سادق ره‌بیع، غانم ماهر) و لهساڵی١٩٦٤
گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق و له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا دامه‌زراوه وه‌كو دیكۆریستێك
له‌نێوان له‌ساڵی ١٩٦٤-١٩٨٧ له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا كاریكردووه، له‌ناوه‌ڕاستی
ساڵی ١٩٦٥دا به ئیفادێكی تر چووه بۆ ئه‌ڵمانیای دیموكرات تاكو دیكۆر بخوێننێت و
دوای ساڵ و نیوێك توانی بڕوانامه‌ی (ئارت دایركشن) به‌ده‌ست ده‌هێنێت و
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عیراق و دوای دوو ساڵی تر به ئیفاد ده‌ینێرن بۆ دامه‌زراندنی
ته‌له‌فزیۆنی لیبیا‌و ئه‌و سه‌ردانه‌م ساڵ و نیوێكی خایاند، كاریگه‌ری سروشتی
كوردستان هۆكارێكی گرنگی ئیلهامی كاره‌كانی خالید سه‌عید بووه.
ئازاد شه‌وقی
(١٩٢٩-٢٠٠٢)
یه‌كێكی تره له‌و شێوه‌كارانه‌ی شاری سلێمانی له‌ساڵی ١٩٢٩ له‌دایكبووه‌و ساڵی
١٩٥٣ چۆته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداو مامۆستایان مامۆستاكانی (فائق
حسن و اسماعیل الشیخلی و عه‌تا سه‌بری و فه‌ره‌ج عبو) بووه، ڕۆژی ٢١/١١/١٩٥٥ له
سلێمانی بۆته مامۆستای هونه‌رو هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاوڕێی هونه‌رمه‌ند خالید
سه‌عید كه له‌ده‌وره‌ی خۆم بوو پێكه‌وه دیكۆری شانۆنامه‌ی (پیسكه‌ی ته‌ڕپیر)
یان ئاماده‌كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆرێك له‌و شێوهكارانه خۆڕسك بوون و سه‌ره‌تاكانیش هه‌ر
به‌وان ده‌ستیپێكردووه له‌وانه (حه‌سه‌ن فه‌لاح، عه‌زیز سه‌لیم، حسین حوزنی
موكریانی، ئه‌نوه‌ر توفی، جه‌مال به‌ختیار) به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی كاره
خۆڕسكهكانیانهوه توانیویانه ببنه به‌شێكی گرنگی ناو مێژووی شێوه‌كاری له
باشوری كوردستاندا.
ئەسکەندەر
عوسمان (١٩٣٨-١٩٩٤)
اهناو
شاری هه‌ولێر جگه له شێوه‌كاران (دانیال قه‌ساب) ژماره‌یه‌ك شێوه‌كاری تر هۆكار
بوون بۆ گهشهسهندوێتی ئه‌م هونه‌ره له‌و شاره‌دا له‌وانه (جه‌واد ره‌سوڵ ناجی،
ئه‌سكه‌نده‌ر جامباز، مونیر قه‌ساب، سلێمان شاكیر).
مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌شاری كه‌ركوك بۆ ساڵی ١٩٤٣ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه
شێوه‌كار (عه‌زیز سه‌لیم) پیشانگه‌یه‌كی له چایخانه‌ی (یه‌دوڵڵا) كردۆته‌وه،
دواتریش كۆمه‌ڵێك شیوه‌كار بوونه‌ته سیمایه‌ك بۆ ئه‌م شاره له‌وانه (ئه‌حمه‌د
كاكه سور، مدحه‌ت كاكه‌یی، ئاری بابان، غازی محه‌مه‌د، گارا ڕه‌سوڵ)، به‌هه‌مان
شێوه مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری له شاری دهۆك بۆ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان و
سه‌ره‌تاكانی ساڵانی حه‌فتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شێوه‌كاران (ئه‌حمه‌د جومعه،
كه‌مال ملكی، قه‌دری حه‌یران) من به‌رهه‌می (قه‌دری حه‌یران) كه چه‌ند كارێكی
په‌یكه‌رسازی كردبوو، ساڵانی هه‌شتاكانه كه به‌بڕوای من قۆناغی ده‌ستپێكردنی
هونه‌ری شێوه‌كارییه له‌شاری دهۆكدا، له‌و قۆناغه‌دا ژماره‌یه‌ك خوێندكار
به‌مه‌به‌ستی خوێندنی هونه‌ر ڕوویان كرده ئه‌كادمیای به‌غدا، هه‌روه‌ها
په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی، هه‌روه‌ها په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی
موسڵ، له‌وانه خوێندكاران (ره‌شید عه‌لی، عه‌دنان شینۆ، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌حید
كلحو، ستار عه‌لی، سلێمان عه‌لی، فازل یوسف، فه‌همی باڵایی، ئیسماعیل عزام، گوهدار
سه‌لاح ا‌لدین، حه‌مید شه‌ریف، شه‌هید سه‌لمان، محه‌مه‌د ئیبراهیم به‌رواری، عماد
عه‌لی تاهیر، سیروان شاكیر) و بوونه‌ته ڕووكاری ئه‌م هونه‌ره له شاری دهۆكدا،
له‌هه‌مانكاتدا شێوه‌كارانی وه‌كو سه‌عدالدین سه‌عید باته‌یی نموونه‌یه‌كی تری
گهشهوهیی هونه‌ری ئه‌و شاره بووه.
ساڵی ١٩٨٠
په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی دامه‌زراوه‌و هۆكارێكی گرنگی گه‌شه‌كردنی
هونه‌ری شێوه‌كاری بووه له باشوری كوردستاندا، هه‌روه‌ها بوونی چالاكی
قوتابخانه‌كان هۆكارێكی تری گه‌شه‌كردن بووه، دواتر كۆلیژی هونه‌ر له شاره‌كانی
سلێمانی و هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته هه‌نگاوێكی تر بۆ په‌ره‌پێدان به
هونه‌ری شێوه‌كاری به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و دواتر له ساڵی 2005 ه‌وه
به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا له زانكۆی
سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و تا كۆتایی ساڵی ٢٠١١ زیاتر له ٢٠ خوێندكار بڕوانامه‌ی
ماسته‌رو یه‌ك خوێندكار بڕوانامه‌ی دكتۆرایان به‌ده‌ستهێناوه، له‌شاری هه‌ولێر
كۆلیژی هونه‌ر له‌ساڵی ٢٠٠٤ دامه‌زراوه‌و ٥ خوێندكار توانیویانه ئه‌و بڕوانامه‌یه
به‌ده‌ست بهێنن.
لةسلێمانی جياواز لة شارەكانی تر درووستبوونی گروپ و كۆمەڵەی هونەرییە، هەر
لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە (كۆمەڵەی هەشت) ١٢/١٢/١٩٩١، (گروپی هاوڕیانی شێوەكار)
٢٤/٩/١٩٩٣، (گروپی گزنگ ) ١٩٩٢، گروپی (دەستەی تەم) ١٩٩٣، گروپی (شێوەكارانی
سەربەست) سەربەست لە ٢٠/٨/١٩٩٩، ساڵی ١٩٩٩گروپێكی كچانی شێوەكار لە سلێمانی درووست
بوو بەناوی (پێنج كچە هونەرمەند) درووست بوو كە پێكهاتبوون لە شێوەكاران (ساكار
فارووق، دالیا موراد، شیلان جەبار، تارا خالید، شوعلە سلێمان) لە
ڕۆژانی١٢-١٦/٢/١٩٩٩ لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی یەكەمین پیشانگەیان كرایەوە.
|