دکتۆر قاسملۆ
Dr.Abdul Rahman Qasimlu
له روژی دوشه مه 22دیسامبری
سالی 1930 له‌شاری ورمێ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی خاوه‌ن مڵکی ده‌ست ڕۆیشتوودا له‌دایک
بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی لهورمێو دوایی
له‌تاران ته‌واوکرد.
1945تیکۆشانی سیاسیی خۆی به‌دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات
له‌شاری ورمێ ده‌ست پی کردساڵی 1946کۆماری کوردستان له‌مه‌هاباد رووخا.
به‌دوای ئه‌و دا ئه‌ویش بۆ خوێندن چووه‌تاران سالی1949 بۆ درێژه‌پێدانی
خوێندن چوو بۆ پاریس. گه‌یشتنی بهپاریس هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه‌کردن له‌شا
له‌زانستگه‌ی تاران 14فبرایر1949 که‌بوو به‌هۆی له‌نێو چوونی
ئازادییهدێموکراتییهکان له‌سه‌رانسه‌ری
ئێران‌دا. به‌و بۆنهیهوهکۆبوونهوهیهکی
به‌رینی خوێندکارهئێرانییهکان له‌پاریس پێک هات که‌له‌وێ دا عه‌بدولره‌حمان
قاسملوو به‌درێژی له‌دژی شا‌و رێژیمه‌که‌ی قسه‌ی کرد له‌ئاکام دا خوێندکاران
په‌یامێکی ئیعترازییان بۆ حه‌مه‌ره‌زا شا نارد. ئه‌م کاره‌بوو به‌هۆی فشاری
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌پاریس، ته‌نانه‌ت حکوومه‌تی فهرانسهبۆ سه‌ر قاسملوو.
سه‌رئه‌نجام ناچار بوو پاریس به‌جێ بهێڵی و وه‌ک یه‌که‌م بوورسیه‌ی ئێرانیی
"یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکاران" چوو بۆ پراگ پێته‌ختی چیکوسڵۆواکی.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا کهلهفهرانسهبوو، به‌هاوکاریی چه‌ند خوێندکاری دیکه‌ی
کورد"کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له‌ئورووپا"یان دامه‌زراند. له‌و ماوه‌یه‌دا
کهلهپڕاگ خه‌ریکی خوێندن بوو له‌تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی
خوێندکارانیشدا به‌شدار بوو. ساڵی 1952 به‌نوێنه‌رایه‌تیی خوێندکارانی ئێران
له‌دووهه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌دا که‌له‌شاری پڕاگ گیرا، به‌شدار بوو.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ک نوێنه‌ری ئێران له‌زۆر کۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانسی
فیدراسیۆنی جیهانیی لاوان‌دا له‌شاری بووداپێست به‌شدار بوو. ساڵی 1953
له‌سه‌رده‌می حکوومه‌تی موسهدیقدا عه‌بدولره‌حمان قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی
له‌زانستگه‌ی پڕاگ‌دا لیسانسی زانستهکۆمهڵایهتی و سیاسییه‌کانی وه‌رگرت
گهڕایهوهئێران. ئه‌و کاتهلهنێوانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی
تووده‌ی ئێران دا یه‌کیه‌تیی ته‌شکیلاتی هه‌بوو.
قاسملوو پاش شه‌ش مانگ تێکۆشان له‌تاران
هاتهوهمههابادو له‌وێ به‌رپرسایه‌تیی کاری حیزبی به‌ئه‌ستۆ گرت. پاش
کودیتای 19آگوستی1953 ناچار بوو به‌ته‌واوی خۆی بشارێته‌وه‌و به‌نهێنی
له‌تاران و له‌کوردستان خه‌ریکی کاری حیزبی بێ. له‌و ماوه‌یه‌دا عه‌بدولره‌حمان
قاسملوو سه‌رپه‌رستیی رۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی
به‌ئه‌ستۆوه‌بوو که‌ته‌نیا پێنج ژماره‌ی به‌نهێنی لـێ ده‌رچوو. هه‌ر له‌و
ماوه‌یه‌ش دا بوو کهکۆمیتهیهکی سه‌رانسه‌ری بۆ کاروباری حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران به‌به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و پێک هات. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ساڵی
1958 جارێکی دیکهچۆوهچیکوسڵۆواکی، ساڵی 1958 پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی عێراق و
بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی عێراق قاسملوو له‌گه‌ڵ چه‌ند
ئه‌ندامی مه‌سئوولی دیکه‌ی حیزبی هه‌وڵیان دا له‌رێگای
عێراقهوهرێکخراوهکانی حیزبی زیندوو بکه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی کارشکێنیی
هێندێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌و کاره‌دا
سه‌رنه‌که‌وتن. ساڵی 1961 عه‌بدولره‌حمان قاسملوو به‌ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی عێراق
له‌و ولاتهدهرکراو گهڕایهوهبۆ پڕاگ. ساڵی 1962 قاسملوو له‌زانستگه‌ی پڕاگ
دوکتورای زانستی ئابووریی وهرگرتو هه‌تا ساڵی 1971 له‌زانستگه‌ی پڕاگ
ده‌رسی "ئابووریی سه‌رمایه‌داری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی هه‌ڵدانی
ئابووری" ی گوته‌وه.
دوکتور قاسملوو زمانه‌کانی کوردی، فارسی،
تورکی، عه‌ره‌بی، فه‌رانسه، ئینگلیسی، چیکی و رووسی به‌باشی ده‌زانی و به‌زۆر
زمانی دیکه‌ش وه‌ک ئه‌لمانی و زمانه‌کانی سلاو تا راده‌یه‌ک ئاشنا بوو.
ساڵی1971 پاش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11ی مارس‌و رێککه‌وتنی نێوان
رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی عێراق‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و
وڵاتهئیمکانی تێکۆشانی سیاسی له‌کوردستانی ئێران زیاتر بوو. له‌و کاته‌دا
دوکتور قاسملوو له‌ئورووپا گه‌ڕایه‌وه‌و به‌هاوکاریی چه‌ند که‌س له‌یارانی
نیزیکی ئه‌رکی زیندوو کردنه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی حیزبی دێموکراتی به‌ئه‌ستۆ
گرت. له‌کۆنفرانسی سێهه‌می حیزب‌دا که‌مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1972 گیرا،
دوکتور قاسملوو به‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پاشان به‌سکرتێری گشتیی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراو له‌و کاتهوهلهههموو کۆنگره‌کانی
حیزبی دا وه‌ک سکرتێری گشتی هه‌ڵ بژێرایه‌وه. به‌م جۆره‌بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ
کاروباری جیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی به‌ڕێوه‌برد. دوکتور قاسملوو سه
شنبه،13ژانویه1989
له‌کاتێکدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد
له‌ئێراندا له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌ری حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی لهڤیانا
له‌سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشتبوو له‌گه‌ڵ عبداللهقادری ئازه‌ر ئه‌ندامی
کۆمیته‌یناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له‌ئورووپا به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ
وتووێژی ئاشتی، کوژرا. له‌و تیروره‌دا دوکتور فازل ره‌سووڵ کوردی عێراقیی
مامۆستای زانستگهلهوییهنیش کوژرا. به‌رھه‌مه‌کانی: دوکتور قاسملوو چه‌ندین
کتێب‌و نامێلکهی له‌سه‌ر گیر‌و گرفتهئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان
نووسیوهکهلهههموویان به‌ناوبانگتر کتێبیکوردستان و
کورده. ئه‌م
کتێبهلهجێدا به‌زمانی چێکی نووسراوه، تا ئێستا به‌زمانه‌کانی ئینگلیسی،
سڵۆواکی، له‌هێستانی، عه‌ره‌بی و کوردی و فارسی و هێندی وچه‌ند به‌شیشی
بهفهرانسهیی چاپ و
|