ره‌مزى نافیع ره‌شید    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }         ره‌مزى نافیع ره‌شید    ره‌مزى نافیع ره‌شید سیمبۆل و ناوێكى دیار له ‌مێژووى كورد و شارى هه‌ولێر، ره‌مزى ساڵى ١٩١٧ له‌ شارى هه‌ولێر له‌بنه‌ماڵه‌یێكى خانه‌دان و خواپێداو له‌دایك بووه‌، خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له‌هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌، بۆ خوێندنى ئاماده‌یى چوویته‌ كركوك و ساڵی ١٩٣٧-١٩٣٨ پێنجى زانستى له‌به‌غدا ته‌واو ده‌كات و ناوى بۆ ئه‌زموونى به‌كه‌لۆریا ده‌رده‌چێت ،به‌ڵام به‌ بڕیارێكى كت و پڕ رووده‌كاته‌ به‌یرووت و ساڵى ١٩٣٩ له‌زانكۆى ئه‌مریكى دواى دووساڵ خوێندن پله‌ى(فرێشمان)ى پێ ده‌به‌خشرێ، پاشان كۆلیجى رۆبه‌رت له‌ئه‌سته‌مبۆڵ ته‌واوده‌كات له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى ١٩٤٢ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ى كاپتن گۆتفرێد یۆهانز میوله‌ر په‌یوه‌ندى ده‌به‌ستێت، به‌ستنى ئه‌و پرده‌ په‌یوه‌ندییه‌ تاكه‌كه‌سیه‌ له‌پێناو رزگاركردنى كوردستان ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كرده‌وه‌ی به‌ناوبانگى(مامۆت) له‌گه‌ل ئه‌و تیمه‌ ئه‌نجام ده‌دات، دواى راهێنانێكى پوخت و چڕ له‌ ئه‌ڵمانیا و بۆكوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌ په‌ڕه‌شوت له‌كوردستان داده‌به‌زن ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دواى مانه‌وه‌یان چه‌ند رۆژێك سه‌ره‌تا تیمه‌ سێ كه‌سیه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و له‌لایه‌ن سیخوڕێك هه‌واڵیان لێده‌درێت، پاشان ره‌مزى نافیعیش چاره‌نوسى خۆى به‌ هاوڕێكانى ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خۆى ده‌داته‌ ده‌ست ، دواى مانه‌وه‌ى له‌ به‌ندیخانه‌ ساڵى ١٩٤٧به‌ ڕاپۆرتى پزیشكى ئازاد ده‌كرێت ،به‌ڵام به‌هۆى ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانه‌وه‌ توشى نه‌خۆشى ده‌بێت ،ساڵى ١٩٤٨ به‌و حه‌سره‌ته‌وه‌ سه‌رى نایه‌وه‌.