قازی ڕه‌شاد موفتی
شاعیر و زانای ئایینی كورد و كه‌سایه‌تی ناودار و كوردستان قازی ڕه‌شاد موفتی كوڕی
محه‌مه‌د موفتی كوڕی مه‌لا عوسمان كوڕی مه‌لا ئه‌بوبكر ئه‌فه‌ندی ناسراو به "كچوك
مه‌لا" له‌ساڵی
١٩١٥دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئایینی له قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر
چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه.
له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان خراوه‌ته به‌رخوێندن و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
هه‌ولێر و تا پۆلی شه‌شه‌می خوێندووه، ئینجا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات لای باوكی
وانه‌ی نه‌حوو و سه‌رف مه‌نتیق و به‌یان و ڕه‌وانبێژی و فێقهـ و ئووسووڵ و ته‌فسیری
خوێندنه‌ووه و له
ساڵی
١٩٣٤دا چووه‌ته میسر و دووساڵ له ئه‌زهه‌ر خوێندوویه‌تی و
بڕوانامه‌ی ئه‌هلیه‌تی وه‌رگرتووه و له
ساڵی١٩٣٦دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و
خوێندنی ئاینی له‌لای محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی موفتی باوكی ته‌واو كردووه مۆڵه‌تی زانستی
لێوه‌ر گرتووه.
ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی له زنجیره‌كان وانه گوتنه‌وه "مه‌لا ئه‌فه‌ندی"ی ئامۆزای باوكی
ئاماده بووه و سوودێكی زۆری لێ وه‌رگرتووه و له ساڵی
١٩٤٤دا كاری وانه گوتنه‌وه‌ی
پێش نوێژی و وتاری نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵای پێ سپێردراوه و له‌پاش
ئه‌م ئه‌ركه ئاینیانه‌ش له‌ساڵی
١٩٥٦دا كراوه به قازی دادگای كه‌ركووك و له ساڵی
١٩٥٧دا بۆ شاری سلێمانی گوێزراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مان ساڵیش‌دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ
دادگای شه‌رعی هه‌ولێر و دوای بیست و یه‌ك ساڵ خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت لهساڵی١٩٧٨دا
خانه‌نشین كراوه.
به‌ر له‌وه‌ی له كاردا بێت كراوه به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی زانایانی شاری هه‌ولێر و
كه خانه‌نشین كراوه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی هه‌رپێ سپێردراوه. ڕه‌شاد
موفتی یه‌كه‌مین وتارخوێن بووه له‌شاری هه‌ولێر وتاری ڕۆژانی هه‌ینی به‌زمانی كوردی
بخوێنێته‌وه، كه جاران به زمانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرایه‌وه.
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ماڵئاوایی له‌ژیان كرد، هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی
قه‌ڵات وتاری هه‌ینی به‌شانازییه‌وه به‌زمانی كوردی ده‌خوێنده‌وه.
ڕه‌شاد موفتی نووسه‌ر و شاعیر
مامۆستا ڕه‌شاد موفتی نووسه‌رێكی لێهاتووی كورد و شاعیرێكی به‌توانا و به‌پێی ئه‌و
چوارده‌وه‌ری كه تێدا په‌روه‌رده ببوو، ڕێبازێكی ئایینی له هۆنراوه نوسیندا گرتبوو.
هۆنراوه‌ی ئاینی
مامۆستا ڕه‌شاد موفتی كه‌ده‌یبینی مه‌ولودنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌زمانی
عه‌ره‌بی یان توركی ده‌خوێندرێته‌وه، له ڕوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ستا
مه‌ولوودنامه‌یه‌كی به‌زمانی كوردی هۆنیه‌وه، تاكو هه‌موو كوردێك تێیبگه‌ن و
له‌سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌و كاره وێژه‌ییه ئایینه‌یدا ده‌ڵێ:
به‌و زمانی كوردییه شیرین زمان
به‌حسی گه‌وره‌ی هه‌ردوو عاله‌م كه‌م به‌یان
یان نه‌ڵێن كوردی نیه مه‌دحی نه‌بێ
من وه‌هام نووسی كه‌كه‌س قه‌دحی نه‌بێ
ڕۆژ و شه‌و زۆرم ده‌كرد فیكر و خه‌یاڵ
مه‌ولیدی كوردی بنوسم بێ مسال
به‌حسیی پێغه‌مبه‌ر بكه‌م بۆ ئۆممه‌تی
تابنێرێ بۆ هه‌موو، خوا ڕه‌حمه‌تی!
هۆنراوه‌ی ستایش
ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌ی ئاینی به‌توانا بوو، له هۆنراوه‌ی ستایشیش
ده‌ست ڕۆیشتوو بووه. ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی له ستایشی "جه‌بار ئاغای كانی"ی شاعیردا
ده‌ڵێت:
كانی له‌به‌ر ئه‌شعاری سوخه‌ن سه‌نج و ئه‌دیبه
قه‌ولی هه‌موو پڕ له‌زه‌ت و زۆر خۆش و له‌بیبه!!
هه‌ر شیعری ێ كه ده‌یڵێت و ده‌یخوێنێته‌وه بۆ خه‌ڵق
گوێ ده‌گرن و ده‌یلێنه‌وه شیعرێكی عه‌ریبه!
دیسانه‌وه موفتی له‌یادی كۆچی دوایی "كانی"ی شاعیردا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی خواره‌وه له
كۆڕێكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد - لقی هه‌ولێر خوێنده‌وه، كه بۆ یادی كۆچی دوایی
"كانی"ی شاعیر سازیان كردبوو.
بیر له مێژووی كۆچی شاعیر واجبی ئنسانیته
با له بۆ هه‌مووی بنێرین فاتیحه‌ی ڕه‌حما نیه
كۆڕه‌كه‌ی ئیمرۆكه‌مان و بۆ شاعیرێكه زۆر به‌ناو
جه‌بری نه‌فسی شیعره و جه‌ببارو ته‌خه‌لووس (كانی)یه
وه‌ك چیا بوو هیمه‌تی، نه‌فسێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو
ڕۆحی نوا له‌و كۆڕه‌یه، جیسمی ئه‌گه‌ر چی فانیحه!
شاعیرێكی كورد بوو، كورد په‌روه‌ر وه‌كو ئه‌م كه‌م هه‌بوو
قسه‌كانی نه‌سته‌قی زار شاهیدی و جیدا نیه!
باوك و باپیر و عه‌شیره‌ت باله‌لایه‌ك ندابێن
گه‌وره‌یی هه‌ركه‌س به‌عیلم و خزمه‌تی مه‌یدانییه
ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی موفتی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له
ساڵی١٩٧٠دا بووه ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌م ڕێكخراوه وێژه‌ییه‌ی كورد و له
ساڵی ١٩٧٣ شدا
كرایه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ری كۆڕی زانیاریی كورد له به‌غدا و دوای خزمه‌تێكی زۆری
ئاین و وێژه و زمانی كوردی له ته‌مه‌نی
٧٧ ساڵیدا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی
١٢ی
ئه‌یلوولی
١٩٩٢دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و به‌ڕێزێكی زۆره‌وه ته‌رمی
پیرۆزی له گۆڕستانی بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان له "باداوه"ی هه‌ولێر به‌خاك سپارد.
|