سه‌عید موعینی
سه‌عید
موعینی
كه
له
ناو
بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا
به
خانه
ناسرابوو، له
ساڵی (١٣٣٠
هه‌تاوی)
١٩٥١ زایینی،
له
شاری مه‌هاباد
له
دایكبووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی
له
فێرگه‌ی
سه‌عدی
و ناوه‌ندیی
له
خوێندنگه‌ی
محه‌مه‌دره‌زاشا
ته‌واوكردوه.
ساڵی (١٣٤٩
هه‌تاوی)
١٩٧٠
زایینی
دیپڵۆمی له
ماتماتیكدا
وه‌رگرتووه.
خانه
گه‌رماو
گه‌رم
درێژه
به
خوێندن ده‌دات
و له
تاقیگه‌ی
زانكۆی تاران له
به‌شی
(ئامار)دا
سه‌ركه‌وتوانه
وه‌رده‌گیرێت
و خه‌ریكی
خوێندن ده‌بێت.
به‌ڵام
له
ڕاستی دا ئه‌وه‌نده‌ی
كه
ئه‌و
ئه‌ڤیندارانه
دڵی
به
خوێندن گه‌رم
كردبوو، له
باره‌گای
مێشكی‌دا سه‌د
ئه‌وه‌نده
گرێدراوی خه‌باتێك
بوو كه
بكرێ و بتوانرێت ده‌ستی
سته‌م
له
سه‌ر
ژیانی هه‌ژاران
و زه‌حمه‌تكێشان
كورت بكاته‌وه.
هه‌ربۆیه،
خانه
موعینی ئه‌گه‌رچی
له
شاری تاران له
ماڵی بركهی
ده‌ژیا،
به‌ڵام
زۆر به‌نهێنی
ده‌گه‌ڵ
هاوڕێیان و هاوبیرانی خۆی له
خه‌باتێكی
گه‌رم
و گوڕدا بوو.
زۆری پێنه‌چوو
له به هاري
ساڵی
(١٣٥٣
هەتاوی)
واته
١٩٧٣دا،
له
پاڕكی خوێندكارانی زانكۆی تاران
هێرشی
كرایه
سه‌ر
و له
لایه‌ن
كۆمیته‌یه‌كی
سه‌ر
به
ساوك، كه
به
كۆمیته‌ی
دژ به
خراپكاران ناو نرابوو، گیرا.
هه‌ر
ئه‌و
ڕۆژه
هێنایانه‌وه
ماڵی بركهی
و ماڵیان پشكنین، به‌ڵام
ئه‌گه‌رچی
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان
لێنهدۆزییهوه،
ماوه‌ی
٨
مانگان بێ سه‌روشوێن
بردیان و به‌بێ
هه‌واڵ
هێشتیانه‌وه.
به
دواداچوونی بنه‌ماڵه
و
گه‌ڕان
به
شوێن خانه‌دا،
هیچ ئكامێكی لێنه‌كه‌وته‌وه
و
نه‌یانتوانی
له
مان
و نه‌مانی
دڵنیابن.
ئاخرسه‌ر
یه‌كێك
له
ناسیاوانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
به‌ناوی
دوكتور مسته‌فا
ئه‌عله‌م،
كه
پسپۆڕێكی به‌شی
دڵ بوو له
پله‌ی
سهرههنگییدا،
به
هۆی
یه‌كێكك
له
نه‌خۆشه‌كانی
كه
ئه‌فسه‌رێكی
پایه‌به‌رزی
پۆلیس ده‌بێت،
شوێنی به‌ند
و زیندانه‌كه‌ی
خانه
پێده‌گاته‌وه.
كه
دوایی ده‌ركه‌وت
ئه‌م
پێڕاگه‌یاندنه
خۆی
چه‌شنه
دا‌و
و ته‌ڵه‌یه‌ك
ده‌بێت
كه
به‌نیازی
دۆزینه‌وه‌ی
یارانی سیاسیی خانه
له
سه‌ر
ڕێی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا
داده‌ندرێته‌وه.كاكتيك
خانه دينن بو لای
دايك و خوشكي به داره مه يت هەلی
ده گرن چونكو خوي نه يتوانيوه به
پي خوي بيت بو ديداري دايكی،
ئه وله ژير ئەشكەنجەو
ليدان داتوانی
سه ر بليندانه خو بپاريزيت به‌ڵام
ساواك
ناتوانێ نه
له
زمانی خانە
و
نه
له
ڕێی
هاتوچۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا
هه‌ودا
موویه‌ك
بدۆزنه‌وه.
هه‌ربۆیه
ماوه‌ی
سێ ساڵ و نیو له‌ژێر
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا
ده‌مێنێته‌وه
به‌بێ
ئه‌وه‌یكه
هیچ
جۆره
نهێنییه‌ك
بدركێنێت.
ئاخرسه‌ر
له شه هريوه ری
ساڵی
(١٣٥٦
هەتاوی)
واته
١٩٧٧دا،
به‌بێ
ئه‌وه‌یكه
تاوانێك وه
ئه‌ستۆ
بگرێت، وه‌ك
كه‌سێكی
بێ‌تاوان له
ڕوانگه‌ی
ساوكهوه
له
زیندان ڕزگاری ده‌بێت
و ده‌گه‌ڕێته‌وه
شاری مه‌هاباد.
دوای ماوه‌یه‌ك
ده‌ست
ده‌كاته‌وه
به
خوێندن و له
زانكۆی تاران، له
به‌شی
ئامار دا پله‌ی
لیسانسییه
وه‌رده‌گرێت
و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه
ماهاباد.
گه‌ڕانه‌وه‌ی
خانه
بۆ
مه‌هاباد،
به‌رنامه‌یه‌كی
ته‌واو
تازه‌تر
ده‌بێت
كه
خانه
بۆ
دیتنی ده‌وره‌یه‌كی
عه‌مه‌لی
له
كاری خه‌بات
و پێشمه‌رگایه‌تی،
له
سه‌ره‌تای
مانگی مای
١٩٧٨دا
ڕه‌وانه‌ی
ناوچه
ئازادكراوه‌كانی
باشوری
كوردستان ده‌كرێت
و ده‌بێته
هاوسه‌نگه‌ری
ده‌سته‌یه‌ك
له
پێشمه‌رگه‌كانی
هه‌رێمی
سێی یه‌كێتیی
نیشتمانیی
كوردستان.
خانه
له‌نێو
ئه‌و
پێشمه‌رگانه‌دا
به
مامۆستا قادر ده‌ناسرێت.
پێشمه‌رگه‌كان
هه‌ر
زوو چاوو دڵیان به
مامۆستا قادر ده‌كرێته‌وه
و
له
ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر
خۆشیان ده‌وێت
و خۆیان به
به‌خته‌وه‌ر
ده‌زانن
كه
كه‌سێكی
ڕونكبیر و تێكۆشه‌ری
وه‌كو
ئه‌و
بوه‌ته
هاوسه‌نگه‌ریان.
دواتریش
كه
بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت
كه
خانه
له
بنه‌ماڵه‌ی
موعینی شاری مه‌هاباده
و
برای شه‌هیدان
سله‌یمان
و عه‌بدوڵڵای
موعینییه
سه‌د
ئه‌وه‌نده‌ی
تر ڕێز و خۆشه‌ویستیی
لایان زیاد ده‌كات.
خانه
به‌رده‌وام
باسی خۆڕاگریی و قاره‌مانی
لاوه
تێكۆشه‌ره‌كانی
نێو زیندانه‌كانی
ڕژێمی شا بۆ پێشمه‌رگه‌كان
ده‌گێڕێته‌وه
و
باسی ئه‌زمونی
چه‌كدارانه‌ی
ساڵەكانی
١٩٤٦ و ١٩٤٧
و تيكؤشانی
ريخراي چریكه
فیداییه‌كانی
ئێران له
سیاهكل و شوێنه‌كانی
دیكه‌ی
ئێرانیان بۆ ده‌كات.
له‌و
ده‌مه‌دا
ئه‌حمه‌د
فه‌توڵڵا
فه‌رمانده‌ی
ئه‌و
ده‌سته
پێشمه‌رگه‌یه
ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د
فه‌توڵڵا
پێشمه‌رگه‌یه‌كی
گه‌نج
و كارامه
و
لێهاتوو بوو.
ئه‌و
كه
ده‌یزانی
هه‌رده‌م
ترسی هێرشی له
نكاوی هێزه‌كانی
ڕژێمی به‌عسیان
له
سه‌ره،
زۆر بۆ خانه
به‌په‌رۆش
بوو.
به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ
ڕابه‌ر
و سه‌ركرده‌كانی
ی.
ن.
ك.
دا
له
نامه‌نوسین
و وتوێژدا بوو
كه
جێ
و ڕێیه‌كی
ئارامتر و له‌بارتر
بۆ خانه
دیاریی بكه‌ن
و چیدیكه
وه‌ك
هه‌ر
پێشمه‌رگه‌یه‌كی
ئاسایی له‌و
گشت هاتوچۆو ناڕه‌حه‌تییه‌دا
نه‌بێت.
ئه‌حمه‌د
فه‌توڵڵا
زۆر جار لای پێشمه‌رگه‌كان
گوتبوی:
من
ده‌زانم
مانه‌وه‌ی
مامۆستا قادر لای ئێمه
چ
هێز و تین و پشتیوانییه‌كه
بۆ ئێمه!
به‌ڵام
من له‌وه
نیگه‌رانم
كه
ئه‌م
كه‌سه
ڕونكبیر و تێكۆشه‌ره
پاش
ساڵه‌ها
زیندان و ئه‌شكه‌نجه
له
په‌نا
به‌ردێكدا
شه‌هید
ببێت و له‌ده‌ستبچێت.
جیا
له‌وه
ئه‌م
دو برای قاره‌مانی
چه‌ند
ساڵ لهمهوپێش
شه‌هید
بوون، داخێكی گه‌وره
ده‌بێت
سوێیهكی
دیكه
بكه‌وێته‌وه
برینی ئه‌و
بنه‌ماڵه
تێكۆشه‌ره.
به‌ره‌به‌یانی
ڕۆژی چوارشه‌ممه
٢١/٦/١٩٧٨،
به‌ر
له‌وه‌ی
گزنگ بدات خانه
له‌گه‌ڵ
حه‌ڤده
پێشمه‌رگه‌دا
بۆ ئه‌نجامدانی
كارێك ده‌چنه
گوندی (دڕی)
لای
ماوه‌ت
و له
نزیك كانی بیشو نان ده‌خۆن
و پشو ده‌ده‌ن.
كاتێك
خۆر هه‌ڵدێت
پێشمه‌رگه‌كان
هه‌ست
به
جموجوڵی سه‌ربازه‌كانی
ڕژێمی به‌عس
ده‌كه‌ن.
ده‌موده‌ست
خۆ كۆده‌كه‌نه‌وه
و
هه‌وڵده‌ده‌ن
هه‌رچۆنێك
بێت خۆ ده‌رباز
بكه‌ن
و نه‌كه‌ونه
شه‌ڕێكی
نابه‌رابه‌ره‌وه.
به‌ڵام
ڕژێم به
هێزێكی گه‌وره‌ی
پڕ چه‌كه‌وه
چوارده‌وریان
ده‌گرێت
و له
چه‌ندین
لاوه
هێرش ده‌كاته
سه‌ریان.
ئه‌حمه‌د
فه‌تحوڵڵا
كه
زۆر
شاره‌زای
ده‌وروبه‌ره‌كه
ده‌بێت
زوو به
پێشمه‌رگه‌كان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كام ڕێگا بۆ خۆ ده‌ربازكردن
له‌بارتره.
ئیدی پێشمه‌رگه‌كان
به‌ده‌م
هه‌وڵدان
بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌كه‌ی
دوژمن و خۆ دهربازكردنهوه
شه‌ڕێكی
سه‌خت
و قاره‌مانانه
ده‌كه‌ن،
كه
نزیكه‌ی
شه‌ش
سه‌عات
ده‌خایه‌نێت.
له
ئه‌نجامدا
(شه‌ش)
پێشمه‌رگه
شه‌هید
ده‌بن
و (چوار)
پێشمه‌رگه‌ش
به‌دیلی
ده‌گیرێن
و پێشمه‌رگه‌كانی
دیكه‌ش
هه‌ندێكیان
خۆ ده‌ربازده‌كه‌ن
و ئه‌وانی
دیكه‌ش
لهپهناوپاسێردا
خۆ حه‌شارده‌ده‌ن
تا تاریك
دادێت.
خانه
و
ئه‌حمه‌د
فه‌تحوڵڵا
دوان له
شه‌هیده‌كانی
ئه‌و
داستانه
قاره‌مانانه‌یه
ده‌بەن و دلی پر له هوميدی كاك خانه
راده وه ستيت، ئيتر هوميدي كاك
خانه بؤ رزگاری چیني چه وساوه و
زولم ليكراوی گه له كه مان له ژير
به رديكی چيای كوردوستان ژير گل
ده كريت .
ده‌مه‌و
عه‌سری
ئه‌و
ڕۆژه
هێزه‌كه‌ی
دوژمن له
ترسی ئه‌وه‌كه
شه‌ویان
به‌سه‌ردا
نه‌یه‌ت
و پێشمه‌رگه‌ی
ناوچه‌كانی
دیكه
به‌هانای
هاوڕێكانیانه‌وه
نه‌یه‌ن،
به‌په‌له
پاشه‌كشه
ده‌كه‌ن
و خه‌ڵكی
قاره‌مانی
گوندی دڕی به‌دڵی
پڕ له
قوڵپی گریانه‌وه،
ده‌چن
ته‌رمی
پێشمه‌رگه‌كان
ده‌به‌نه‌وه
گونده‌كه
و
به
ڕێز
و شكۆ‌و ده‌یان
نێژن
ته
رمی كاك خانه ده به نه گوندی ماوەت و له م گونده دەنيژريت.
يادی كاك خانه وهه موگيانبه
ختكردوانی ريگه ی ئازادی وسەربەستی
پیرۆز
بيت.
سه‌رچاوه
مەڵپەری بنەماڵەی موعینی |