table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }          سه‌عید قه‌زاز    سه‌عید كوڕی مه‌جیدی ئه‌حمه‌د قه‌زاز ساڵی ١٩٠٤ له‌ سلێمانی له‌دایك بووه‌.  سه‌ره‌تای خوێندنی له‌ حوجره‌وه‌ ده‌ست پێكردوه‌ و پاشان چۆته‌ قوتابخانه‌ له‌ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین پۆستی حكومی پێسپێردراوه‌ هه‌رله‌ مدیر ناحیه‌ و قایمقام و موته‌سه‌ریف، هه‌روه‌ها له‌ زوربه‌ی كابینه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا پۆستی وه‌زاری پێدراوه‌ له‌گه‌ڵا به‌رپابونی شۆڕشی ١٤ی ته‌موزی ساڵی ١٩٥٨ خۆی ته‌سلیم به‌ كاربه‌ده‌ستانی نوێ‌ كرد و ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئازاد بونیان پێدا. به‌ڵام ره‌وتی دادگاكردنه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا بردو بڕیاری له‌سێداره‌دانیان په‌سه‌ند كرد.  ساڵى ١٩٥٣ سه‌عید قه‌زاز سیستمى سه‌موون و نانى عاشه‌ى دامه‌زراند بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌قیرو هه‌ژار، سیستمى نان و سه‌موونى عاشه‌ هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌ گه‌وره‌كانى گرته‌وه‌، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، رۆژانه ١٠ هه‌زار ته‌ن ئارد ده‌كرایه‌ نان و سه‌موون و به‌نرخێكى ئێجگار هه‌رزان ده‌فرۆشرا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى سه‌عید قه‌زاز كه‌سایه‌تى سه‌عید قه‌زازى زۆر به‌رزكرده‌وه‌، له ٢٠ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٥٩ تێكۆشه‌ری ناسراو سه‌عید قه‌زاز له‌سێداره‌درا .   به‌داخه‌وه‌ پاداشتى چاكه‌كانى سه‌عید قه‌زاز له‌م ولاته‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى ئیمه‌دا ئیعدام كردنى بوو.