سێوه
سێوه‌ی
(سێوه‌ی
کۆی)
مه‌قامزانی
هونه‌رمه‌ندی كورد له ساڵی١٨٩٠دا له‌گه‌ڕه‌كی
به‌فریقه‌ندی شارۆچکه‌ی كۆیه له‌دایكبووه، مه‌قامه‌كانی
سێوه به‌ده‌قه وێژه‌ییه‌كه‌یه‌وه، له‌ناو ئاو هه‌وایه‌كی سازگاری كورده‌وارین
به‌پێی قۆناغ و سه‌رده‌می ژیانی خه‌ڵكه‌كه خوڵقان. بابه‌ته‌كانی هه‌موویان موڵكی
كوردن و بۆ كورد گوتراون و پڕن له‌چه‌مكی خۆشه‌ویستی ئه‌ڤین و دڵپاكی و جوانی و
ئازایه‌تی و به‌رخودان كه هه‌موویان بابه‌تی نه‌مرن و كورد هه‌میشه شانازییان پێوه
ده‌كات
شاعیری میللی به‌یت و به‌نده‌كانی خاڵه سێوه‌ی مه‌قامزان له ده‌ربڕینی
ڕه‌وانبێژیدا، بۆ ده‌رخستنی جێ چاكیی ئافره‌تی شۆخ و شه‌نگی گورج و گۆڵ و گه‌ردن
هه‌ڵكشاوی چاوگه‌ش، تا ماینی سنوور و كارمامزی مل به‌قه‌رێته و قورینگی گه‌ردن
به‌رزو سه‌قه‌ر باڵه‌بان و كه‌وی وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌بووبێ به‌گیانله‌به‌ری دووره
ووڵات و نه‌بینراوی وه‌كو زه‌رافه‌و كه‌نگه‌ر و تاوس و تووتی نه‌چوواندووه
هه‌تا چۆم و چۆماڵ و ڕووبار و كۆلاوی داوێنی شاخه‌كانی خۆی هه‌بووبێ، بیری بۆ
ده‌ریا و دوورگه‌و كه‌نداو و كه‌شتی و نه‌چووه و تاكو دار‌و دره‌خت و گوڵ و گیا‌و
گوڵی بۆن خۆش و چنار و شه‌نگه‌بێ و سێ‌و و نارنج و لێمو و هه‌ڵاڵه وره‌یحانی خۆی
بووبێ، ده‌ستی بۆ دار‌و دره‌خت و گوڵی بێگانه درێژ نه‌كردووه و هه‌یكه‌لی ده‌قه
وێژه‌ییه‌كانی پێ هه‌ڵنه‌به‌ستوون
هه‌ر چه‌نده سێوه مه‌قامزانێكی میرات گری مه‌قامزانانی كۆیه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌م
بووه، كه ئه‌مین ئاغای حه‌وێزی ناسراو به "ئه‌خته‌ر"ی شاعیر‌و مه‌قامشوناس به‌ردی
بناغه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌ی دانا‌و مه‌قامه‌كۆنه‌كانی پێش خۆی نوێكرده‌وه و مه‌قامزانی
وه‌ك "مه‌ربین" و "نه‌شئه‌تی ڕه‌شید ئاغا" له دیوه‌خانه‌كه‌ی ئه‌ودابوونه سوارچاكی
هونه‌ری مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی و دوای ئه‌وانیش "پووتێ" و "حاجی یه‌گه‌وره" و
"عه‌به‌ی چایه‌چی" و "حه‌نیل" بوونه جێگریان و په‌ره‌یان به‌هونه‌ری مه‌قام دا‌و
ئینجا سێوه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان فێری هونه‌ری مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی بوو، به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌و ڕ‌استیه‌ش بڵێین كه سێوه‌ی هونه‌رمه‌ند كتومت مه‌قامه‌كانی ئه‌وانی
نه‌جووییه‌وه به‌ڵكو په‌ره‌ی پێدان و سۆزی خۆی خسته‌پاڵ
جگه له‌و ٥ مه‌قامه‌ی كه خاڵه سێوه له ساڵی١٩٥٢دا
له ئێستگه‌ی ڕادیوی كوردی به‌غدا تۆماری كردن گه‌لێ مه‌قامی ڕه‌سه‌نی دیكه‌شی
به‌تۆمارنه‌كراوی مانه‌وه له‌وانه مه‌قامی "پاییز"ه كه كه‌م كه‌س گوێی لێ بووه و
لێره‌دا به‌شێكی لێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
گه‌لی براده‌رینه
ئه‌من پاییزه‌كم گه‌ییه‌تێ
چ پاییزه‌كێ فه‌قیره!
كه داره به‌نی ماڵ وێران
سێبه‌ری خۆی له‌من ده‌كاته
سه‌ره تیره
ئه‌گه‌ر دری خه‌ركی ئه‌و عه‌یامه‌ی
برینداره به‌شیران، به‌تیران
به‌ماری ده دنیایێ
به‌ڵام دری منی غه‌ریبه مارێ
برینداره لۆ كیژۆره‌كی چارده
ساران
تازه له مه‌مكۆڵانی گه‌ڕاینه‌وه
شیره!!
له تافی لاوی‌دا ئاشقی "وارێ"ی كچی یوسف ناوێك ده‌بێ به‌ئیشقی ئه‌و كچه نازداره
گاوره‌وه هونه‌ری مه‌قام و به‌سته‌ی كوردی له‌لا ده‌خولقێ و به‌تایبه‌تی له‌و
سه‌رده‌مه‌ی، كه ئه‌و كچه شۆخه عه‌شقه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرد و ورده ورده
ئاوازی مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی له حه‌تیل و پووتێ و عه‌به‌ی چایه‌چی فێرده‌بوو و
به‌عیشقی "وارێ"ی دۆستی ناسك و نازداری په‌ره‌ی به ئاوازه‌كانی ده‌دا، كاتێكیش كه
"وارێ"ی نابێ به خێزانی ئه‌و و به‌نابه‌دڵی، باوكی ده‌یداته خزمێكی خۆی، ئه‌و
مه‌قامانه‌ی په‌رده‌یه‌كی خه‌ماوییان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌كێشرێ
سێوه له‌سه‌ره‌خۆ هونه‌ری مه‌قامه‌كانی به‌رزكرده‌وه تاكو بووه میراتگری
مه‌قامزانه‌كانی شاری كۆیه، به‌ڵام كت و مت هه‌مان ڕێبازی ئه‌وانی نه‌گرت، به‌ڵكو
خۆی بووه خاوه‌ن ڕێبازێكی هونه‌ریی مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی
چونكه ده‌نگێكی خۆش و قه‌به‌ی له‌باری هه‌بوو، هه‌ستێكی ناسكی مۆسیقایی
له‌لاخولقابوو، به هه‌وڵدانێكی كه‌م توانی خۆی بكاته ئاشنای مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتی و
له‌كاتی گۆرانیی گوتن دا ده‌یزانی له‌كوێ ده‌ست پێ بكات و له‌كوێش بوه‌ستێ به‌ندو
ئاوازی مه‌قامه‌كانی سێوه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سازگاری كورده‌وارییه‌وه هه‌ڵقوڵابوون
و به‌زۆری له گیروگرفته‌كانی لاوان و ئه‌ڤین و ڕاستگۆیی و سرووشتی خاكی
كوردستانه‌وه ده‌دوێن و له‌زۆر شوێندا له‌بازنه‌ی كات و ڕۆژگار ده‌چنه ده‌ره‌وه
تاكو بۆ هه‌موو ده‌ورو سه‌رده‌مێكی مرۆڤی كورد بده‌ن، گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی
ده‌درێته پێنووس
سێوه بووه مه‌قامزانێكی به‌ده‌سته‌ڵات، چونكه هه‌روه‌ك له ئاوازی كۆن شاره‌زابوو،
له داهێنانی ئاوازی نوێ و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئاوازی كۆنیش شاره‌زاتر بوو، بۆیه
له‌كاتی مه‌قامبێژیدا هه‌میشه زاڵ بوو به‌سه‌ر ئاوازی مه‌قامه‌كانی دا و به
به‌هره‌ی هونه‌ریی خۆی ده‌ستكاریی تێدا ده‌كردن به‌بێ ئه‌وه‌ی له سنووری گشتی
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و مه‌قامانه ده‌رچێت
به‌كه‌مێك سه‌رنجدانی ده‌قی به‌ندو به‌یته‌كانی مه‌قامه‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندیان
له‌ڕووی وێژه‌ی و هونه‌رییه‌وه ئه‌م ڕاستییانه‌ی خواره‌وه ئاشكرا ده‌بێت
بابه‌ته‌كانی هه‌موویان له كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه‌وه هه‌ڵقوڵاون و بۆ كورد گوتراون
و پڕن له ووشه‌ی ناسكی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤین و سوارچاكی و ئازایه‌تی و وه‌فاداری و
مه‌ردایه‌تی
مه‌قامه‌كانی به‌ده‌قی وێژه‌ی و ئاوازه‌وه، له‌ناو ئاووهه‌وایه‌كی سازگاری
كوردستانه‌وه خولقاوه، سیمفۆنیا و تۆمارێكی ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییه‌كانی
كۆمه‌ڵی كورده‌وارین و به‌پێی قۆناغی ژیانی خه‌ڵكه‌كه خولقاون
سێوه‌ی مه‌قامزانی هونه‌رمه‌ندی كورد له ته‌مه‌نی ٧٣
ساڵیدا له ٩/١٢/١٩٦٣دا كۆچی دواییكردووه. ئه‌م
كه‌سایه‌تییه ناوداره له‌ژیاندا به‌هه‌ژاری ژیاوه. له‌پاش خۆی كه‌له‌پوورێكی زۆری
له‌ئاواز و گۆرانی كوردی به‌جێماوه، كه تاكو ئێستا ئاوازی ڕه‌سه‌نیمه‌قامه‌كانی
"سه‌حه‌ر" و "گوڵێ" و "عایشه‌گوڵ" و "به‌هار" و "كراسی شه‌نگ مێره‌م" له
گوێچكه‌ماندا ده‌زرنگێنه‌وه
شاعیری ده‌قه‌كانی گۆرانی و مه‌قامه‌كانی له‌پێدا هه‌ڵدانی هه‌رشتێك جوانترین و
زیندووترین چه‌شن و ئه‌ندامی هه‌ڵبژاردووه. له ده‌ربڕینی جوانیی ئافره‌تدا،
كه‌وتووه‌ته باسكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه ده‌بنه پێوانه‌ی جوانی و شۆخ و شه‌نگی
مێینه له‌به‌رچاوی نێرینه‌ی جوانیی په‌رستدا، هه‌ر له به‌ژن و باڵای به‌رز و سنگی
سپی و مه‌مكی فنجانی و گه‌ردنی زه‌رد و چاوای به‌ڵه‌كه‌وه بگره تا ده‌گاته برژانگ و
برۆی ڕه‌ش‌و چاوی وه‌ك چاوی سه‌قه‌ری باڵه‌بان و دوگمه‌ی سینگ مه‌مكان و قۆڵ و
باونجی كچی شه‌نگ و شۆڕی نازداری كوردان
دانه‌رانی ئه‌و ده‌قانه‌ی مه‌قامه‌كان وه‌ستایانه سوودیان له كه‌له‌پووری ئایینی و
نه‌ته‌وایه‌تی كورد وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ك له‌ده‌قی به‌نده‌كانی مه‌قامی سه‌حه‌ر و
گورێ و كراسی شه‌نگ مێره‌م دا گه‌لێك نیشانه‌ی ئایینی وه‌ك نه‌فخی سوور و گفتوگۆی
حه‌زره‌تی مووسا له‌گه‌ڵ باری ته‌عالا و شه‌یتانی له‌عین و نیشانه‌ی كوردی وه‌ك
مه‌م و زین و به‌كر مه‌ر گه‌وه‌ر و عه‌لی به‌گی داسنی و گه‌لێ نیشانه‌ی دیكه و
به‌مانه ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی ته‌واویان داوه به‌مه‌قامه‌كانی سێوه
شاعیری میللی و فۆلكلۆریی به‌یت و به‌نده‌كانی له ده‌ربڕینی ڕه‌وانبێژیدا بۆ
ده‌رخستنی جوانیی ئافره‌ت، تا كارمامزی مل و به قه‌رێته و قورینگی گه‌رده‌ن به‌رز
و سه‌قه‌ری باڵه‌بان و كه‌وی وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌بووبێ، به‌گیانه‌وه‌ری دووره وڵاتی
وه‌ك زه‌رافه‌و كه‌نگه‌ر و تاووسی نه‌چوواندوو. |