table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; } span.fbphotosphotocaption {} span.messagebody {} span.textexposedshow {} h6 {margin-top:10.0pt; margin-right:0in; margin-bottom:0in; margin-left:0in; margin-bottom:.0001pt; line-height:115%; page-break-after:avoid; font-size:11.0pt; font-family:"Cambria","serif"; color:#243F60; font-weight:normal; font-style:italic}             بیست و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین قه‌ڵه‌می‌ ئیسلامی‌ له‌ باره‌ی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێ وه‌

   ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌ی‌ مێژووی‌ میلله‌تانی‌ نووسیوه‌ته‌وه‌ هه‌رده‌م خۆی‌ سه‌رپشك بووه‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ خستنه‌ سه‌ركاغه‌ز باش به‌ خراپ و خراپیش به‌ باش و چه‌نده‌ها پڕوپاگه‌نده‌شی‌ بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ و تاریك كردنی‌ ئه‌و مه‌ودایه‌ی‌ كه‌ چاكه‌كه‌ی‌ تێدا به‌ خراپ كردووه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مه‌ش له‌ومه‌ودایه‌ كه‌خراپه‌كه‌ی‌ به‌ باش كردووه‌ ئه‌نجام داوه‌.

   میرنشینی‌ سۆران كه‌ به‌ میرات (مصطفی‌ به‌ك)ه‌وه‌ مایه‌وه‌ بۆ (شا محەمەد) ی‌ كوڕی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ (١٨٢٠ز)دا بوو، ( شا محەمەد) پیاوێكی‌ ئازا و لێهاتوو بوو و چاوێكیشی‌ كوێر بوو له‌به‌ر ئه‌مه‌ به‌ پاشای‌ كوێریان (پاشان كۆره‌) به‌ ناوبانگ بوو و ماوه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كه‌ی‌ هه‌تا (١٨٣٦ز) به‌رده‌وام بووه‌.

   (شا محەمەد) هه‌ر كه‌ فه‌رمانڕه‌وایی میرنیشنی‌ سۆرانی‌ گرته‌ ده‌ست، ده‌ستی‌ كرد به‌ فراوان كردنی‌ میرنشینه‌كه‌ی‌ و به‌و جۆره‌ حوكمڕانی‌ یه‌كه‌ی‌ فراوان كرد تا له‌ ڕۆژهه‌لاَته‌وه‌ گه‌شته‌ كۆیه‌ و ڕانیه‌ و له‌ خواریه‌شه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئامێدی‌ و دهۆك و زاخۆ و هه‌موو ولاَتی‌ بادینانی‌ گرته‌وه‌ له‌ ڕۆژئاواشه‌وه‌ گه‌یشته‌ موسڵ و سه‌رنجار.

    هه‌وڵی‌ بێ وچانی‌ (شا محەمەد) له‌ فراوان كردنی‌ میرنشینه‌كه‌یدا به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ بوو به‌ جێگای‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌رمیرنشینه‌ كوردیه‌كانی‌ كه‌وه‌ و هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ ئێران.

   ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بوترێی‌ به‌ درێژایی قۆناغی‌ سێ یه‌می‌ مێژووی‌ كورد میرنشینی‌ كوردی‌ به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هاتونه‌ته‌كایه‌وه‌ و هه‌ریه‌ك به‌ پێی‌ هه‌وڵ و مه‌رجی‌ بۆلوان و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م یان زۆر فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌یه‌ك یان شارێكیان كردووه، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌ قۆناغی‌ سێیه‌می‌ مێژووی‌ كورد بریتی‌ یه‌ له‌و قۆناغه‌ی‌ كه‌ كورد دوای‌ نه‌مانی‌ سه‌ربه‌خۆیی و حكومه‌تدارێتی‌ (ماد)ی‌ خۆیدا و دوای‌ داگیركردنی‌ له‌لایه‌ن فارسه‌ ئه‌خمینی‌ یه‌كانه‌وه‌ و ڕزگار بوونیشیان له‌ ده‌ست ئه‌و داگیركه‌ره‌وه‌ به‌ هۆی‌ ئاینی‌ ئیسلامه‌وه‌ كه‌ له‌ (١٨)ی‌ كۆچیدا وه‌ك فریشته‌ی‌ ڕزگاری‌ گه‌شتنه‌ كوردستان و ده‌ستی‌ داگیركه‌ر و سته‌مكاری‌ به‌سه‌ر كورده‌وه‌ بری‌ و سه‌ر به‌خۆیی و حكومه‌تدارێتی‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ ئاینی‌ ئیسلام بۆ هێنایه‌ كایه‌.

   میرنشینی‌ سۆران كه‌ وه‌ك وتمان ببوه‌ جێگای‌ مه‌ترسی بۆ میرنشینه‌ كورده‌كان و هه‌م ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ ئێران، تا ئه‌وه‌ بوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ هاته‌ لاواز بوون و سه‌رئه‌نجام كۆتایی پێهاتنی‌ فه‌رمانڕه‌وای یه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ی‌ كه‌ لێ ده‌دوێین.

   ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ سوڵتان (محمودی‌ دووه‌مدا) به‌ نیازی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمه‌ ئیسلامی‌ یه‌كان سوپای‌ نارده‌ سه‌ر كوردستان، ئه‌م سوپایه‌ (مسته‌فا رشید) سه‌ركاری‌ ده‌كرد له‌گه‌ڵ سوپای‌ سوپای‌ نێرراوی‌ والی‌ موسڵ و به‌غداد دا له‌ ده‌شتی‌ (حه‌ریر) به‌رامبه‌ر به‌ (شا محەمەد) هه‌ڵیاندا. هه‌ردوولا به‌یه‌ك ئاگادار بوون و (مسته‌فا پاشا) داوای‌ له‌ (شا محەمەد) كرد كه‌ خۆی‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ بدات، (میر محەمەد)یش كه‌ پشتی‌ به‌ خۆی‌ پاییم بوو وه‌لاَمی‌ (مسته‌فا پاشای‌) به‌ ئاماده‌بوونی‌ شه‌ڕ دایه‌وه‌.. (مسته‌فا پاشا) نوێنه‌ری‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌ بوو و ویستی‌ به‌ ئاشتی‌ بگاته‌ ئه‌نجام بۆیه‌ له‌ خۆبه‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌دانی‌ ( شا محەمەد) په‌له‌ی‌ نه‌كرد.

   ماوه‌ی‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ ئاشتیانه‌ له‌ نێوان سوپای‌ عوسمانی‌ و (میر محەمەد) دا درێژه‌ی‌ كێشا... سوپای‌ خه‌لیفه‌ هه‌رچی‌ نیازی‌ هه‌بوو له‌ خوێن نه‌ڕژاندا كۆیان كردبووه‌ و پشتی‌ ئه‌ستوری‌ خۆی‌ پێ یه‌وه‌ به‌ستبوو. له‌و لاشه‌وه‌ سوپای‌ ئێران كه‌ به‌ تۆپ و مه‌تره‌ لۆزی‌ ڕووسی پڕ چه‌ك كرابوو به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ست وه‌شاندنی‌ له‌میری‌ سۆران هاتبووه‌ مه‌یدانه‌كه‌وه‌ و خۆی‌ بۆ ده‌ست پێ كردنی‌ شه‌ڕ ئاماده‌ كردبوو! به‌و جۆره‌ دوو هێزی‌ گه‌وره‌ ئابلۆقه‌ی‌ (شا محەمەد) و میرنشینه‌كه‌ی‌ دابوو و له‌ناویشه‌وه‌ واته‌ ناو قه‌لاَكه‌ ترسێكی‌ زۆر كه‌وته‌ دڵ دانیشوانه‌وه‌، هه‌تا دوێنێ بوو سوپای‌ میرنشینه‌كه‌ی‌ ئه‌مان بوو ده‌چوو به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو ماڵ و دارایی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی‌ به‌تالاَن ده‌هاته‌وه‌ بۆنه‌مان به‌لاَم ئه‌مرۆ ده‌بێت ئه‌و قه‌رزانه‌ گشت بده‌نه‌وه‌، به‌و جۆره‌ له‌و ڕووه‌وه‌ له‌ هوره‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ ژێر سایه‌ی‌ (شا محەمەد) ڕووخا!

    ئه‌مه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌ لایه‌كی‌ كه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام نامه‌ له‌سه‌ر نامه‌ له‌ دداوای‌ ئاشتیدا كه‌ كاره‌كه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌(مسته‌فا رشید)ه‌وه‌ ده‌گه‌شته‌ ده‌ست (شا محەمەد).

   سه‌ره‌ئه‌نجام (شا محەمەد) به‌ سروشتی‌ ئاده‌می‌ یانه‌ كه‌ قابیل به‌ گۆرانه‌و له‌ بیركردنه‌وه‌یدا له‌ ده‌وروبه‌ری‌ خۆی‌ و ئه‌و واقیعه‌ی‌ كه‌ تێی‌ كه‌وتبوو بیری‌ شه‌ڕكردنی‌ گۆڕی‌ به‌ تایبه‌ت دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوایین نامه‌ی‌ (مسته‌فا رشید) كه‌ تیایدا هاتبوو (ئه‌گه‌ر به‌ ئاشتی‌ یانه‌ خۆت به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌یت و ئاماده‌ بیت میرنشینه‌كه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر سایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئیسلامی‌ یه‌وه‌ ئه‌وا هیچت به‌رامبه‌ر ناكرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی‌ خۆت) ئیتر (شا محەمەد) بیری‌ هاته‌ سه‌ر ئاشتی‌ و بۆ چاره‌سه‌ری‌ وتوێژكردنی‌ په‌سه‌ندكرد .به‌لاَم (شا ئه‌حمه‌د)ی‌ برای‌ به‌مه‌ ڕازی‌ نه‌بوو بڕیاری‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ و جه‌نگ كردنی‌دوا هه‌ندێ له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ سوپا پشتگیریان كرد و شه‌سپوری‌ جه‌نگی‌ لێدا!!

    

   هه‌ركه‌ جه‌نگ ده‌ستی‌ پێ كرد قه‌لاَ كه‌وته‌ ژێر باری‌ گرانی‌ جه‌كی‌ قورسی سوپای‌ ئێران و سوپای‌ عوسمانی‌ یه‌وه‌... ناو قه‌لاَ شپرزه‌ بووـ خه‌ ڵكه‌ی‌ ده‌ستیان كرده‌ هاوارر و گازانده‌ و زۆری‌ سوپاكه‌ دابوویانه‌ پاڵ (شا محەمەد) شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد و ئه‌و كه‌مه‌ی‌ له‌گه‌ڵ (شا احمد)دا بوون له‌ ئاگره‌كه‌ یان داگیرساند له‌وه‌دا نه‌بوون بتوانن به‌ره‌نگاری‌ به‌رامبه‌ر كێ كه‌ یان بكه‌ن.

   (شا محەمەد) به‌مه‌ نیگه‌ران بوو.. بیری كرده‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ بینی‌ فه‌رمانی‌ ئه‌و له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ په‌یڕه‌وی‌ بكرێت له‌ ته‌قه‌وه‌ستاندا، بۆیه‌ په‌نای‌ برده‌ به‌ر (مه‌لای‌ خه‌تێ) كه‌ باش مه‌لای‌ قه‌لاَ بوو، داوای‌ لێ كرد كه‌ فه‌توای‌ شه‌رعی‌ نه‌بوونی‌ شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر به‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌ بدات به‌ڵكو به‌و ڕێگه‌یه‌ شه‌ڕ بووه‌ستێنرێت و له‌وه‌زیاتر خوێن نه‌ڕێژێت ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌یزانی‌ كه‌ هه‌ستی‌ ئاینی‌ ته‌ئسیری له‌سه‌ر دڵی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌یه‌.

   مامۆستا موفتی‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ (شا محەمەد) (فتوای‌) شه‌رعی‌ نه‌بوونی‌ شه‌ڕ دژی‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌دا به‌م دداڕشتنه‌ (هه‌ر كه‌سێ شه‌ڕ دژی‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌ بكات ئیمانی‌ نی یه‌ ته‌لاَقێ ده‌كه‌وێت10، ئه‌م فتوایه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕ وه‌ستان نه‌كرد، چونكه‌ خێرا دوای‌ ده‌رچوونی‌ فتواكه‌ (شا ئه‌حمه‌د) سوپای‌ لایه‌نگری‌ خۆی‌ كۆكرده‌وه‌ و به‌ هه‌ندێ وته‌ی‌ نیشتمان په‌روه‌ری‌ گیانی‌ فیداكارانه‌ی‌ كرده‌وه‌ به‌ به‌ریاندا و وتیشی‌ كێ شه‌ڕی‌ ده‌وێ بداته‌ پاڵ من و ئه‌وه‌ش شه‌ڕی‌ ناوێ بداته‌ پاڵ (شا محەمەد دی‌ برام).

   سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ر له‌ هه‌وڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (شا ئه‌حمه‌د) دا ببوون و ئاگری‌ شه‌ریان داگیرساند داایانه‌وه‌ پاڵ (شا ئه‌حمه‌د) وشه‌ڕ ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ش به‌و جۆره‌ درێژه‌ی‌ كێشا هه‌تا وشك بوونی‌ دوا حه‌وز و گۆماوی‌ قه‌لاَكه‌ و ته‌وابوونی‌ خوارده‌مه‌نی‌ له‌ناو میلله‌ت و سوپاشدا، دوای‌ ئه‌مه‌ به‌ ناچاری‌ شه‌ڕ كۆتایی پێهات و قه‌لاَ ته‌سلیم كرا (شا محەمەد) خۆی‌ دا به‌ ده‌سته‌وه‌ (مسته‌فا رشید) به‌و په‌ڕی‌ ڕێزه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ (شا محەمەد) كرد و به‌ كیتابێ داوای‌ لێبورردن له‌ (شا محەمەد) و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاری‌ خۆۆی‌ واته‌ مرنشینی‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ نووسی و له‌گه‌ڵ (شا محەمەد) خۆیدا هه‌واڵه‌ی‌ ئه‌سته‌نبوڵی‌ كرد.. پاش ڕۆشتنی‌ (شا محەمەد) بۆ ئه‌سته‌نبوڵ (شا ئه‌حمه‌د) ی‌ برای‌ له‌ جێی‌ (شا محەمەد) دا دانیشت.

   له‌ ئه‌سته‌نبوڵ دوای‌ لێخۆش بوو له‌ (شا محەمەد) و په‌یمانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ میرنشینه‌كه‌ی‌ دا بۆ ڕیزی‌ یه‌كێتی‌ هه‌رێمه‌ ئیسلامی‌ یه‌كانی‌ ژێر سایه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خه‌لاَفه‌ته‌وه‌، به‌ڕێ كرا بۆ كوردستان13.

   به‌لاَم وه‌ك (ئه‌مین زه‌كی‌ به‌گ) ده‌گێڕێته‌وه‌ : (له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ (شا محەمەد)دا بۆ كوردستان كه‌ پێشتر نه‌گه‌شتبووه‌ كوردستان (مسته‌فا رشید) ده‌مرێت (عه‌لی‌ ڕه‌زا شا) كه‌ له‌ دوای‌ دداود پاشا ببوه‌ والی‌ به‌غدا و له‌وه‌ و پێش (شا محەمەد) هه‌ندێ داخی‌ كردبووه‌ دڵی ییه‌وه‌ كه‌واز له‌و ده‌ست درێژه‌ بهێنێت به‌لاَم بێ سوود بوو بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ورۆدا (علی‌ ڕه‌زا شا) تۆڵه‌ی‌ خۆی‌ له‌ (شا محەمەد) ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نووسێت ئه‌گه‌ر (شا محەمەد) بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان ئه‌وا بارودۆخ له‌ناوچه‌كه‌دا ئاڵۆز دده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی‌ والی‌ به‌غدا كه‌ (عه‌لی‌ ڕه‌زا شا)یه‌ ته‌ته‌رێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانی‌ كوشتنی‌ (شا محەمەد) دا ده‌نێرێت و له‌ سیواس له‌لایه‌ن والی‌ سیواسه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ ئه‌سته‌نبوڵ (شا محەمەد) له‌ سێداره‌ ده‌درێت.

   كوژرانی‌ (شا محەمەد) نه‌بووه‌ هۆی‌ له‌ ناوچوونی‌ یه‌كجاره‌كی‌ میرنشینی‌ سۆران به‌ڵكو (شا ئه‌حمه‌د)ی‌ برای‌ له‌ جێی‌ مایه‌و و درێژه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وای میرنشیه‌كه‌یدا و هه‌تا وه‌ك باقی میرنشینه‌ كوردی‌ یه‌ كانی‌ تر هاتنه‌ كۆتایی.

   له‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌ی‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسمان كرد كه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ مێژووی‌میلله‌تاندا هه‌رده‌م به‌دوای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی‌ و به‌وه‌ستایانه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ ڕوودا و مه‌سه‌له‌كاندا دده‌كات وه‌ك (مه‌سعود محەمەد) ده‌ڵێت: لزوم نابینم به‌ به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ و میسال گوتنه‌وه‌ بكه‌وم بۆ جۆری‌ ده‌ستكاری‌ كه‌ له‌ مێژووی‌ كۆنه‌وه‌ كراوه.

   ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌یه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ میلله‌تی‌ كورددا كه‌ دێته‌ سه‌ر ڕووخانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ (شا محەمەد) دێت له‌ ده‌لاقه‌ی‌ ئه‌و ئامانجه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ ده‌ڕوانێته‌ مه‌سه‌له‌كه‌ و خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌گه‌شه‌ به‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بدات دده‌گرێت و زاری‌ تاڵی‌ خۆی‌ له‌وێوه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ كاره‌ساتی‌ رووخاندنی‌ میری‌ سۆراندا دێت خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ له‌ زیانی‌ كورده‌واریدا له‌ ئایینه‌وه‌ هه‌ر ده‌میش بوه‌ته‌ ژیڵه‌مۆی‌ سه‌ره‌كه‌وتنی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ له‌به‌گژدا چوونی‌ دوژمنیدا.

   (صلاح الدین)ی‌ ئه‌ییوبی شۆڕه‌ سوارێكی‌ كورد بووه‌ و ئاینی‌ كردووه‌ته‌ پێشه‌نگی‌ خه‌باتی‌ و توانی‌ به‌ هۆیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ مێژوودا تۆمار كرد.. سوپای‌ (ئینكشاری‌) كه‌ به‌ هێزترین سوپای‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ بوو له‌ كورد پێكهاتبوو.

   بۆیه‌ به‌ پێویستی‌ زانی‌ كه‌ ده‌بێت دینه‌كه‌ له‌به‌رچاوی‌ میلله‌تی‌ كورد سووك بكات به‌وه‌ی‌ كه‌ (شا محەمەد) له‌ئه‌نجامی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێدا شه‌ڕی‌ بۆ نه‌كراوه‌ و ناچار خۆی‌ داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌.

   ئیتر له‌وه‌ ودوا كورد له‌ خه‌باتیدا له‌ ڕێی‌ كه‌ بیكاته‌ پێڕه‌وی‌ خه‌باتی‌ به‌ڵكو هه‌رده‌م بووه‌ته‌جێی‌ تانه‌ و ته‌شه‌ر و هۆی‌ نه‌گه‌شتنی‌ مافی‌ ڕه‌وای‌ خۆی‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی‌ سه‌لماندنی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێ!!

   هه‌رچی‌ چۆنیه‌تی‌ كاره‌ساتی‌ ڕووخانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ (میر محەمەد) بوو خستمانه‌ ڕوو و چۆنیه‌تی‌ هاتنه‌ كایه‌وه‌ی‌ فتوامه‌ی‌ شمان باسكرد.