شه‌ماڵ جه‌لال سائیب دوای ته‌واوكردنی قۆنا‌غی خوێندنی سه‌ره‌تایی، چووه‌ته كۆلیژی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له به‌غدا كه قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی بوو و به‌زمانی ئینگلیزی وانه‌ی تێدا ده‌خوێندراو ته‌نیا قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی عێراقی وه‌رده‌گرت. دوای ته‌واوكردنی قۆنا‌غی خوێندنه‌كه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه و له 1951دا كۆلیژی ئاداب به‌شی مێژوو له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1956دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه و كراوه به مامۆستا له دوا ناوه‌ندی ئه‌عزه‌مییه‌ی كوڕان و له ساڵی 1959دا بووه‌ته مامۆستای بابه‌تی ڕۆشنبیریی مۆسیقا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا. له دوا دوای ساڵی ١٩٦٣دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی 1971دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب و كه ئه‌و زانكۆیه گوێزرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و كرا‌و به زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌میش گوێزاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و زانكۆیه تاكو كۆچی دوایی كردووه. شه‌ماڵ سائیب له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه فێری عود ژه‌نین بووه و له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فه‌رید ئه‌تره‌شی كردۆته‌وه‌و له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووش بۆته خاوه‌نی هونه‌رو ده‌نگی تایبه‌تی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گه‌لی گۆرانی تازه داناوه‌و گوتوونی و سوودێكی زۆری له شیعر‌و ئاوازی فۆلكلۆری كوردیش وه‌رگرتووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی ١٩٥٦ وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێی نوێكار هاتۆته گۆڕه‌پانی ئاواز‌و گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك "شوانه هۆ شوانه" و "به‌رده به‌رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه‌ره له‌یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله‌یخا"ی دانا‌و به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵه‌كه‌ی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا. له ٧/١١/١٩٨٦دا گۆرانیبێژی نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی "شه‌ماڵ جه‌لال سائیب" له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی برایه‌وه سلێمانی و له گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نێژرا و میلله‌تی كورد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستچوه.
Shamal Saib 1931-08-11-1986 The only Poems that Shamal Saib write. |