سەردارکورد سمكۆ شكاك ١٨٧٥- ٢١ حوزیران ١٩٣١
سەردار سمكۆ شكاك، ساڵی١٨٧٥ له‌دایک بووه و پاش مردنی باوکی و تیرۆرکرانی
جه‌عفه‌ر ئاغای برای، سه‌رکردایه‌تی هۆزه‌که‌ی خۆی گرتۆته‌ده‌ست و له‌دوای
جه‌نگی یه‌که‌می جیهانییه‌وه هاتۆته مەیدانی خه‌بات و کوردایه‌تییه‌وه.
له ساڵانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا سمکۆ له هیچ چالاکییه‌کی سیاسی‌دا
به‌شداری نه‌کرد، به‌ڵام هێزه‌کانی روسیه گرتیان و دووریان خسته‌وه بۆ "تفلیس"
و دواتر ئازادیان کرد به‌و مه‌رجه‌ی له‌شاری "خۆی" دابنیشێ و هیچ هه‌ڵوێستێک
دژی ڕووسه‌کان نه‌نوێنێت.
که جه‌نگی یه‌که‌م کۆتایی هات، "سمكۆ" وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی ناوی ده‌رکرد
و له‌پێناو دامه‌زراندنی دەوڵەتێکی کوردی‌دا ساڵی١٩١٩ شۆڕشی به‌رپاکرد و گه‌لێ
ناوچه‌ی گرنگی خسته‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
پێوەندییەكی پتەوی لەگەڵ هێزەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان دروستكرد و لەگەڵ شێخ
مەحمودی حەفید كە ئەویش لە باشووری كوردستان خەریكی شۆڕش بوو و دەیویست ئەو
پارچەیەی كوردستان رزگار بكات، پێوەندییەكی توندوتۆڵی بەست. لەگەڵ شۆڕشگێڕ و
سەركردەكانی باكووریش پێوەندی گرت.
لەماوەی ١١ ساڵ شۆڕشی خۆیدا ئەم سەرکردە مەزنە تەنگی بە رەزاشای پەهلەوی هەڵچنی.
توانی رەزاشا بکێشێتە ئەو ئاستەی کە بێتە خزمەتی و داوای ئاگربەست و دانوستان لە
سمکۆ بکات.
سمکۆ بەمەشەوە رانەوەستاو بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواری و رۆشنبیریی
کۆمەڵگای کوردستان، دەستی یارمەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە و بە تایبەتی فەرانسەوییەکان
درێژ کرد و چەندین مامۆستای بیانی هێنایە کوردستان و بۆ زیاترکردنی چالاکییە
کلتووری و نەتەوەییەکانی دەستی بەسەر ورمێ‌دا گرت و چاپخانەی ورمێی بۆ چاپی
رۆژنەمەی"رۆژی کورد و شەوی عەجەم" بە هاوکاریی بلیمەتی کورد مامۆستا
"تورجانیزادە"خستە خزمەتی نووسەران و رۆشنبیرانی کوردەوە.
ساڵی١٩٢١ له‌ئه‌نجامی له‌شکرکێشییه‌کی گه‌وره‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران،
سمکۆ ناچار بوو پاشه‌کشێ بکات و چووه تورکیا.
ساڵی١٩٢٤ به‌بڕیارێکی لێبوردن گه‌ڕایه‌وه ئێران و ساڵی١٩٢٦ جارێکی‌تر شۆڕشی
به‌رپاکرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌مجاره سەرکەوتوو نەبوو و ماوه‌یه‌ک له‌تورکیادا به‌ده‌ست به‌سه‌ری
مایه‌وه. پاش ئازاد کردنی گه‌ڕایه‌وه ئێران و له رۆژی ٢١ی ژوئه‌نی ساڵی ١٩٣٠
به‌پیلانێکی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ئێران له‌شاری شنۆ تێرۆر کرا و به‌مه‌ش
شۆڕشه‌که‌ی ناسیۆنالیستییەکەی سمکۆ کۆتایی هات که یانزه ساڵ درێژه‌ی کێشا.
دیارە نەریتی داگیرکەرانی کوردستان بەرانبەر کورد وابوە کە ڕەحم بە کەس نەکەن.
پێش سمکۆ، جەعفەرئاغایان تیرۆر کرد و دواتر هەمزە ئاغای مەنگوڕ و چەند دەیە دوای
سـمکۆ پێشەوا و هاوڕێیانیان لە سێدارەدا و چەند دەیەی دوای پێشەواش دوکتور قاسملو و
کاک فواد و کاک سەعیدی یەزدانپەنا و دوکتورشەرەفکەندییان تیرۆر کرد.
ئامانج لە یادكردنەوەی ئەم كارەساتە ئەوە بوو كە جارێكی‌تر و لە هەزارەی تازەدا،
نەوەی تازەی خەباتی كوردستان ئاگادار بكەینەوە كە شۆڕشەكەی سەرداری كورد "سمكۆ
شكاك" هێشتا بە ئامانج نەگەیشتووە.
هێشتا دوژمنانی كورد دانیان بە سەروەرییەكانی ئێمەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا
نەناوە و بەشێك لە ئۆپۆزیسیۆنی ئەم دەسەڵاتە تۆتالیتەر و داگیركارەی كۆماری
ئیسلامی، بە هەمان گوتاری دژە كوردیی سەردەمی سەرداری كورد سمكۆ شكاك - ەوە درێژە
بە ژیانی سیاسیی خۆیان دەدن.
هەموو رۆژێك چەند لاوی كورد دەكەونە ناو بۆسەی هێزەكانی رژیم و بەند دەكرێن و جار
بە جاریش بۆ چاوترسێنكردنی گەلەكەمان لە بەرچاوی كۆمەڵگادا لەسێدارەیان دەدەن.
هەر وەك چۆن رووسەكان ئەو كاتەش دەستی دوژمنانی كوردیان دەگوشی و نەیاندەهێشت
سەردار سمكۆ لەدژیان راپەڕێ و یارمەتیی دوژمنەكانی كوردیان دەدا، ئێستاش رووسەكان
هۆكاری نەڕووخانی دوژمنانی كورد واتە دەسەڵاتدارانی "ئێران و سووریا" ن.
ئیتر پێویستە ئەو كەموكورتییانەی لە گوتاری سیاسی و نەتەوەیی خۆماندا و لەپاش
شەهیدكرانی سەرداری كورد سمكۆ شكاك بوومانە، بە هەموو هێز و توانای خۆمانەوە پڕی
بكەینەوە و ئەمەش تەنیا بە جیاكردنەوەی ماڵ و شوناسی خۆمان لە دوژمن دەكرێت. واتە
بە یەكێتیی ریزەكانمان دەتوانین شۆڕشی كوردستان پێش بخەین و ئاواتی سەركردە و شەهید
و گەلی ئازاردیتووی كورد وەدی بێنین. هەر بۆیەش "یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان" لە
بریارێکی ژیرانەدا رۆژنەمەی "رۆژی کورد" ی ژیاندەوە و بەمەش یادی سەردارێکی مەزنی
کوردی بۆ نەوەی نوێ بەرز نرخاند.
پێویستە
:
ساڵیادی شەهیدكرانی سەردار سمكۆ شكاك بكەین بە "رۆژی متمانەی نەتەوەیی بۆ
دژایەتیكردنی داگیركا‌ر" لە رۆژهەڵاتی كوردستان.
بەرز و بەڕێز بێت یادی سەردار و خەباتكاری بەجەرگ: سمكۆی شكاك و شۆڕشە مەزنەكەی.
بژی كورد
پایەدار بێت كوردستان
سمكۆی شكاك
كه‌سایه‌تیه‌كی ئالۆز
یه‌كێك له لاپه‌ره گرنگه‌كانی میژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له
رۆژههلاَتی كوردستاندا جولاَنهوهكانی سمكۆی شكاك و شۆرشهكانێتی به‌رامبه‌ر
به دهسهلاَتی رژێمی كۆماری ئیران له‌ماوه‌ی سالاَنی ( ١٩٠٥ - ١٩٣٠)ز دا.
ناوی سمكۆ و شۆرشه‌كانی ته‌نیا له‌نێو كورددا نه‌كه‌وتووه‌ته
نیو ناوانه‌وه به‌ڵكو چه‌ندین راپۆرتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئیران
و روسیا‌و بریتانیاشدا به تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر نووسراوه ، بۆیه ده‌مه‌وێت له‌م
راپۆرته‌دا وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی هیج هه‌ستێك خۆی بسه‌پێنێت
به‌سه‌ر ئه‌و راستیانه‌ی كه وه‌رم گرتوون و به‌پێی پَیویست تیشك بخه‌مه سه‌ر
چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی دار به كه‌سایه‌تی سمكۆ و شۆرشه‌كانی و هه‌ڵویستی
به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ده‌وروبه‌ر و هوكاره یارمه‌تی ده‌ره‌كان له
ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تی سمكۆ و به‌رپا كردنی شۆرشه‌كانی
.
كه‌سایه‌تی سمكۆی شكاك و هۆزی شكاك
:
ئیسماعیل ئاغای شكاك ناسراو به (سمكۆ) كوری محمد ئاغایی
سه‌رۆكی هۆزی شكاكه ، تا ئێستا ساڵی له دایك بوونی به ته‌واوه‌تی
نه‌سه‌لمێنراوه ، به‌ڵكو میژوونوسان رای جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی ساڵی له
دایك بوونیه‌وه ، هه‌ندێك پێیان وایه ساڵی (١٨٧٥)ز له‌دایك بووه ، هه‌ندێك
پێیان وایه ساڵی (١٨٨٧) ز له‌دایك بووه ، هه‌ندیكی تر پێیان وایه ساڵی (١٨٨٩)
ز له‌دایك بووه ، بهلاَم بۆچونی زۆربه‌ی میژوونوسان و رای په‌سه‌ندتر
ساڵی(١٨٧٥) ز له‌دایك بووه .
هۆزی شكاك یه‌كێكه له هۆزه دیاره‌كانی رۆزههلاَتی
كوردستان كه پێگه و نفوسێكی دیاری هه‌بووه ، هۆزی شكاك له ساڵی (١٩١٨)ز
نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزان بوونه ، زێدی ره‌سه‌نی ئه‌م هۆزه له ده‌وروبه‌ری (
دیاربه‌كر) ی باكووری كوردستان بووه،
پاشان كۆچیان كردووه بۆ رۆژههلاَتی كوردستان و له ناوچه‌ی
(ورمێ) نیشته‌جێبوونه و به تێپه‌ر بوونی كات دهسهلاَت و ناوبانگیان په‌یدا
كردووه .
هۆزی شكاك به‌سه‌ر دووتیرهدا دابه‌ش بوون ،
یه‌كه‌م(عهبدوَییهكان ) كه نیشته جێی ده‌وروبه‌ری ( چه‌هریق)ی باكوری ورمێ
بوون و لایه‌نگری سمكوَی شكاك بوون ، دووه‌م (مامهدهییهكان) كه له به‌شی
باشووری ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا نیشته جێبوون كه ئه‌مانه پشتیوانی (عومه‌ر خان) ی
مامی سمكۆ بوون كه دواتر ملی بۆ حوكم و دهسهلاَتی سمكۆ دا
.
باوكی سمكۆ (محمد ئاغا) كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و هه‌ڵكه‌وتووی
ناوچه‌كه بوو ته‌نانه‌ت ناو‌و ناوبانگی هه‌بوو له تاران و ئه‌سته‌نبوڵیش دا ،
له‌سه‌رده‌می(محمد ئاغا) دا پێكهاته‌ی هۆزی شكاك بریتی بووه له شه‌ش هه‌زار
خێزان و هێزی چه‌كداریشیان بریتی بووه له سێ هه‌زار جه‌نگاوه‌ر
.
سمكۆی شكاك به‌چه‌ندین شێوه باس له كه‌سایه‌تی كراوه ،
هه‌ندێك به نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌ندێ به نوێخواز و هه‌ندێ به تالاَنجی و
ڕێگر وه‌سفی ده‌كه‌ن ، بهلاَم زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ناوبانگه خراپانه‌ی
ده‌درێته پاڵ سمكۆ له‌لایه‌ن دهسهلاَتدارانی توركیا و ئیرانهوهیه ،
هه‌رچه‌ند تالاَنی شاری سابلاَغ له‌لایه‌ن سواره‌كانی سمكۆ وه كهدهر حه‌ق
به‌و شاره كوردییه ئه‌نجام درا نابێت په‌رده پۆش بكرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌ندێك پێیان وایه دهسهلاَتی سمكۆی تێدا نه‌بووه‌و چه‌كداره‌كانی سوپایی
ئێران خۆیان داوه‌ته پاڵ دیواره‌كانی شار و به‌و جۆره شاری سابلاَغ بووه به
مه‌یدانی شهر و ململانێ و ئه‌و دۆخه‌ی لێكهوتهوه ، وه سمكۆ زۆر له هه‌وڵی
ئاشت كردنه‌وه‌ی دانیشتوانی شاری سابلاَغ دا ده‌بێت بهلاَم بێ‌سود ده‌بێت
.
كوشتنی(مار شمعون ) ی رابه‌ری بالاَی ئاشوری له‌كاتی
كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سمكۆی شكاك به شَیوهیهكی به‌ربه‌ری كه
زۆر جار لۆمه و سه‌ركۆنه ده‌كرێت یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و
روداوانه‌ی كه كه‌سایه‌تی سمكۆ ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك
ده‌ڵین سمكۆ پێش روداوه‌كان كه‌وتووه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی (مار شمعون)
له‌بنه‌ره‌تدا له لایه‌ن روسیاوه هان درابوو كه‌په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ
سمكۆ پێك بێنێت تاوه‌كو هه‌لی كوشتنی سمكۆ ده‌ره‌خسێت.
(حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع ) وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌رده‌می
سمكۆ كه پله‌ی جوراو جۆری هه‌بووه له ریزه‌كانی سوپایی ئیرانی ئه‌و
سه‌رده‌مه ده‌ڵیت : ده‌توانین بڵێین شۆرشی سمكۆ یه‌كه‌م هه‌وڵی كورده‌كانی
روژههلاَته بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بهلاَم حه‌زو ئاره‌زوی سمكۆ بۆ كوشتار و
تالاَن له‌كه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وكاته‌ی جیهان یه‌كی
نه‌ده‌گرته‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد زۆریك له دانیشتوانی ( سه‌لماس و ورمێ
و خۆی ) له ده‌وری كشانه‌وه .
له‌به‌ڵگه نامه نهینیه‌كانی حكومه‌تی بریتانیادا كه(كه‌مال
مه‌زهه‌ر ) له كتێبه‌كه‌یدا ( كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی
حكومه‌تی به‌ریتانیادا ) ئاماژه‌ی پێده‌كات هاتووه ده‌ڵێت
:
( سمكۆ رههبهرێكی كوردی به‌ناوبانگه ساڵ و نیوێك
ده‌بێت ناوی له‌ناواندا نه‌ماوه ، بهلاَم هه‌رچۆنێك بێت هه‌موو كات له وانه‌یه
بێته‌وه مه‌یدان و هێنده‌ی شێخ محمود له سلیمانی گێرمه و كێشه بۆ حكومه‌تی
ئیران و ته‌نانه‌ت بۆ حكومه‌تی عێراقیش دروست بكات .
گرتنه‌ده‌ستی دهسهلاَت له‌لایه‌ن سمكۆوه:
له‌پاش مردنی محمد ئاغای سه‌رۆك هۆزی شكاك (جعفر ئاغای ) ی
كوره گه‌وره‌ی دهسهلاَت ده‌گرێته ده‌ست ، جه‌عفه‌ر ئاغا پیاوێكی سه‌ر كێش و
نا ئارام بوو كه زۆربه‌ی كات كێشه‌ی بۆ حكومه‌تی ئێران دروست ده‌كرد ، ئه‌وكات
(نزام سه‌لته‌نه) فه‌رمان ره‌وای ته‌برێز بوو بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م گرفته و رزگار
بوون لێی جه‌عفه‌ر ئاغای بانگێشتی ته‌بریز كرد بۆ ئه‌وه‌ی له دابین كردنی
ئاسایش دا یارمه‌تی بدات كه ئه‌و كات بارودۆخی ( قه‌فقاز ) و ( ئازربایجان )
ئالۆز بوو ، له پاش چه‌ند رۆژێك له‌گه‌یشتنیان بۆ ته‌برێز ( نزام سه‌لته‌نه )
جه‌عفه‌ر ئاغای بانگێشتی كۆشكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كرد‌و له كاتی گه‌یشتنی
به‌و كۆشكه له پیلانێكی به‌رنامه بۆ دارێژراودا ده‌كوژرێت ، ئه‌م روداوه له
ساڵی (١٩٠٧) ز روی داوه .
له‌پاش كوژرانی جه‌عفه‌ر ئاغا سمكۆ دهسهلاَت ده‌گرێته ده‌ست
كه به‌كوژرانی برا گه‌وره‌كه‌ی رق و كینه‌ی زیاتری له دڵدا دروست بوو دژی
دهسهلاَتدارانی ئیران ، هه‌ر بۆیه دوایی گرتنه ده‌ستی دهسهلاَت چه‌ندین
هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای ئیران و زه‌ره‌رو زیانی زۆریان پێ
ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه تۆڵه چه‌ند جارێك هه‌وڵی
هاوپه‌یمانی داوه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان و توركه‌كان و روسه‌كان
.
سمكۆی شكاك و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لاو
:
ده‌ركه‌وتنی هه‌ر كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌كی دیار چه‌ند
هۆكارێك ده‌بنه هۆی ده‌ركه‌وتنی و ناساندنی به ده‌وروبه‌رو به جیهان ، سمكۆی
شكاك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی سه‌رده‌می خۆی چه‌ند هۆكارێك یارمه‌تی
ده‌ربوون تا به‌و جۆره‌و به خێرایی ناوی بكه‌وێته ناوانه‌وه له‌و هۆكارانه‌ش
:
یه‌كه‌م : پاش كوشتنی جه‌عفه‌ر ئاغای برای به‌و شێوه
تراژیدیه بیری تۆڵه سه‌ندنه‌وه له دڵ و ده‌رونی سمكۆدا چه‌كه‌ره ده‌كات ،
بۆیه چه‌ند جاریك هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه‌و هێزه‌كانی قاجاریه‌كان له ( ورمێ )
و ( مه‌راغه ) و ده‌ورو به‌ری و زیانی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت
.
دووه‌م : به‌هێزی و ناوبانگی هۆزی شكاك له قۆناغه
مێژوویه‌كانی ئیران و هه‌وڵ و دژایه‌تیه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنی
ماڵ و موڵكه‌كانیان له ده‌ست قاجاریه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكاریكی
گرنگ بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی سمكۆ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و هۆزهبهناوبانگه.
سێیه‌م : سمكۆی شكاك وێرای دلێری و چاونه‌ترسی توانایه‌كی
سه‌ربازی و كۆمهلاَیهتی باشی هه‌بوو ، به هۆی زمان پاراوی و قسه‌زانی و
خهسڵهتهكانیهوه ئه‌وپه‌ری توانایی قایل كردن و سه‌رنج راكێشانی هه‌بوو
ئه‌مه له‌كاتێكدا سمكۆ كه‌سێكی نه‌خوینده‌وار بووه
.
چواره‌م : یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی سمكۆ
ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته زاوای ( سه‌ید ته‌ها) ، چونكه جگه له‌وه‌ی سه‌ید ته‌ها
كه‌سایه‌تیه‌كی شۆرشگێر بووه له‌وه گرنگتر كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی زۆر باشی
هه‌بووه ئه‌م په‌یوه‌ندیه كومهلاَیهتی و خزمایه‌تیه وای كرد سمكۆ نێوبانگی
زیاتر په‌یدا بكات .
پینجه‌م : سالاَنی یه‌كه‌می جه‌نكی یه‌كه‌می جیهان به گشت
پێشهات و ئاكامه گرنك و یهكلاكهرهوهكانیهوه ئه‌وپه‌ری كاریگه‌ریان هه‌بوو
له‌سه‌ر سمكۆ ، به‌و هۆیه‌وه راده‌ی تێگه‌یشتنی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی قوڵتر
بوه‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروست بونی خولیایی سه‌رفرازی و ئازادی له چنگی
داگیركه‌ران و دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌ت به كورد لای
سمكۆ .
شه‌شه‌م : بێلایه‌نی سمكۆ له هه‌مبه‌ر روداوه‌كان له‌دوایی
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له ساڵی ( ١٩١٧ ) و پاشان خۆی ئاماده كرد بۆ
ههلاَیسانی شۆرش له دژی قاجاریه‌كان .
بارودۆخی رۆژههلاَتی كوردستان له‌دوایی جه‌نگی یه‌كه‌می
جیهان :
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان (١٩١٤-١٩١٨)ز هه‌موو ناوچه‌كانی
كوردستان و ده‌ورو به‌ری شڵهژاندبوو ، ولاَتی ئیران رێبازی روس و توركه‌كان و
ئه‌لمان و ئینگلیز بوو ، له‌ژێر پێدا پلیشابوهوه ، حكومه‌تی قاجار له ئێران
هه‌ر به‌ناو مابوو ، ره‌زا شای په‌هله‌وی له ئیران ده‌ركه‌وت له ئیرانێكی
بێنوزه‌ی ئه‌و ده‌وره ، هه‌موو سوچێكی ئیران بلێسه‌ی ئاگر و ئاژاوه بوو
، بێگومان رۆژههلاَتی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له
سنوری نێوان عێراق و ئێران له‌و بارودۆخه شێواوه‌ی ئه‌و ده‌مه بێبه‌ش نه‌بوو
كهببوه شوێنی ململانێی ولاَتانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان
.
به‌هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان ده‌رفه‌تێكی باشی ره‌خساند
بۆ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان تا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن ، له‌م
نێوه‌نده‌ش دا كوردانی رۆژههلاَتی كوردستان په‌یان به‌م مه‌جاله برد به‌تایبه‌ت
سمكۆی شكاك ، هه‌ر بۆیه له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین هه‌وڵی داوه چ له رێگه‌ی
شۆرشه‌وه بێت یا له رێگه‌ی دانووستانه‌وه بێت
.
وه‌له رووی ئابوریشه‌وه رۆژههلاَتی كوردستان وه‌كو هه‌موو
به‌شه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه تووشی لاوازی و داروخانی ئابوری ببو ، ئه‌مه‌ش
زیاتر به هۆی جێگیر بوونی هێزه‌كانی ئینگلیز له ناوچه‌كه كه به‌رده‌وام
داهات و سامانی ناهچهكهیان بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هێزه‌كانیان
به‌كار ده‌هێنا ، وه هێزه‌كانی روسیش هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یره‌و ده‌كرد ،
كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی لاواز بوون و روخانی لایه‌نی ئابوری ئه‌م به‌شه‌ی
كوردستان كه هه‌ژاری و برسێتی زوری به دوایی خۆی دا هێنا
.
شۆرشه‌كانی سمكۆ و هۆكاری به‌رپاكردنی
:
به‌وته‌ی (حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع ) سمكۆی شكاك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی
كورده كه داوای سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد كردبێت له ساڵی (١٩٢٠)ز ، بێگومان چه‌ند
هۆكارێك بونه‌ته هۆی دروستبونی خولیایی كوردایه‌تی و شۆرش به‌رپاكردن دژی
حكومه‌تی ئیران له‌وانه جه‌ور و سته‌می حكومه‌تی دیكتاتۆری قاجاری كه
هه‌میشه له هه‌وڵی له‌ناو بردن و سه‌ركوت كردنی كوردا بوون و هیچ كات ئاماده
نه‌بوون دان به مافه‌كانی كوردا بنێن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، وهكوشتنی ( جه‌عفه‌ر
ئاغا)ی برا گه‌وره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی هۆكارێكی دیكه بوو له
دروستبوونی هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی سمكۆ .
وه‌ك پێشتر باسمان كرد ههلاَیسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان
هۆكاریكی دیكه بوو بۆ دروستبوونی خولیایی كوردایه‌تی و ئاماده‌یی سمكۆ بۆ
به‌رپاكردنی شۆرش.
ده‌سپێكی شۆرشه‌كانی سمكۆ دژی ده‌وڵه‌تی توركی عیلمانی بوو
كه له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سایه تیهكی دیكه‌ی كورددا هه‌وڵی داگیر كردنی شاری
به‌دلیسیان دا ، بهلاَم پاش چه‌ند سه‌ركه‌وتنێك شكستیان هێنا و له‌م ئامانجه‌یان
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م شۆرشه‌ش له لایه‌ن سه‌رانی
سوپایی توركیاوه له سێداره دران .
سمكۆ دوایی پاشه كشێی هێزه‌كانی عوسمانی و په‌یمانی شهر
وه‌ستان له مانگی ده‌ی (١٩١٨)ز بوو به گه‌وره‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و به‌ره به‌ره
ناوچه‌كانی نێوان ده‌ریاچه‌ی ورمێ و سنوری نێوان ئیران عوسمانی رزگار كرد ،
ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی سمكۆ وای له دهسهلاَتدارانی ئیران كرد كه بیر له
له‌ناوبردنی سمكۆ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌سته‌یه‌كی بۆمب رێژ كراویان
بۆ سمكۆ نارد هه‌رچه‌نده بۆمبه‌كه ته‌قیه‌وه بهلاَم سمكۆ خۆی له‌م پلانه
رزگاری بوو .
له هاوینی ساڵی (١٩١٩) دا سمكۆ ره‌زاییه (ورمی)ی داگیر
كردوو چه‌كداره‌كانی ئه‌و شاره‌یان تالاَن كرد ، پاشان ده‌وڵه‌تی ئێران
هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كۆكرده‌وه و به فه‌رمانده‌یی ( عه‌قید فیلیبۆقی ) ی
روسی هێرشیان كرده سه‌ر سمكۆ و له ناوچه‌ی شاپور (سه‌لماس)و تاوه‌كو ناوچه‌ی (
چه‌هریق ) راویان نان ، بهلاَم دواتر له رێگه‌ی گفتوگۆوه گه‌یشتنه ئه‌نجام
به‌و مه‌رجه‌ی سمكۆ ده‌س وه‌رنه‌داته كاروباری ناوچه‌ی ره‌زاییه ( ورمی )،
بهلاَم پاش گه‌رانه‌وه‌ی ( فیلیبۆق ) سمكۆ ئه‌وناوچانه‌ی كه پێشتر له ژێر
ده‌ستیدا بوون داگیری كردنه‌وه ، پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه ئارامی به
خۆوه ده‌بینێت تاوه‌كو ساڵی (١٩٢١)ز كاتێك ( سه‌ید ته‌ها ) هێرش ده‌كاته سه‌ر
شاری سابلاخ (مه‌هاباد) بهلاَم تووشی به‌رگریه‌كی به‌هێزی سوپای ئێران ده‌بن
له شاره‌كه‌دا ، بۆیه رۆژی دواتر سمكۆ به دوو هه‌زار سواره‌وه دێته یارمه‌تی
(سه‌ید ته‌ها) و ده‌توانن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن و هه‌رچی جه‌ندرمه‌ی ئێرانی
هه‌بوو له شاره‌كه‌دا قه‌تڵ و عام كرا .
وه‌ك باسمان كرد له‌م روداوه‌دا شاری سابلاَغ(مه‌هاباد) توشی
تالاَن كردن ده‌بێته‌وه كه ده‌بێته هۆی به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی كوردانی شاره‌كه
دژی سمكۆ ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پێیان وایه سمكۆ به وته‌ی خۆی دهسهلاَتی
نه‌بووه بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م شاره‌و، شه‌رو كوشتاری جه‌ندرمه‌كانی ئیرانیش له
نێو شاردا رویان داوه بۆیه ئه‌م روداوه به‌م ئاقاره‌دا رۆیشتووه ، هه‌ر ئه‌مه
وای كردووه تا ئێستاش كه‌سایه‌تی سمكۆ له‌نێو دانیشتوانی شاری مه‌هابات دا به
باش باس نه‌كرێت .
یه‌كێكی دیكه له شه‌ره‌كانی سمكۆ له‌مانگی چواری(١٩٢٢)ز
به‌شه‌ری (میاندواو) ناسراوه ، كه جه‌نه‌رال (شیبانی) هێزێكی پینج سه‌د
سواره‌یی كۆ ده‌كاته‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی ( خالو قوربان ) له ناوچه‌ی
(میاندواو) هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری (سابلاغ ) بهلاَم له لایه‌ن سواره‌كانی
سمكۆ وه هێرش ده‌كریته سه‌ریان و به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌ون و (خالوقوربان)
ده‌كوژرێت .
سمكۆ له‌ساڵی (١٩٢٢) هه‌ستا به دامه‌زراندنی"حكومه‌تی
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ " وه‌خۆی وه‌ك مه‌لیكی ئه‌م حكومه‌ته ناساند و هه‌ستا به
ده‌ركردنی گۆفاری ( كوردستان) وه‌ك زمان حاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی
.
دوابه‌دوایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سمكۆ ره‌زا شا بۆی ده‌ركه‌وت
كه ناردنی ده‌سته هێزی بچوك بچوك بۆ شهر كردن دژی شۆرش گێرانی كورد ته‌نیا
چاوه‌روانی شكستی لێده‌كرێت ، فه‌رمانی ده‌ركرد كه هێزیك پێكهاتبوو له پێنج
به‌تالیۆنی پیاده‌و سێ ده‌سته تۆپخانه و سێ ده‌سته سواره كه به‌ره‌و
ئازربایجان ره‌وانه كران و له هه‌مان كاتدا هه‌موو هێزه ئاماده‌كانی ئازربایجان
چوونه پاڵ ئه‌و هێزه ، هێزه‌كه نزیكه‌ی (٨٠٠٠) هه‌زار كه‌س ده‌بوو به سه‌ر
كردایه‌تی ( جیهانبانی ) له (٢٥/٧/١٩٢٢)ز
له شهكریازی شهر روی دا كه ئه‌م شه‌ره به شه‌ری
(شهكریازی ) ناسراوه ، هێزی پیاده‌ی كورد چوار جار هێرشیان كرده سه‌ر
هێزه‌كانی ئیران و دزه‌یان كرده نێو ریزه‌كانی سوپای پیاده‌ی ئیرانه‌وه به
پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه كانه‌وه به خه‌نجه‌ر و شمشێر زیانێكی زۆریان به
هێزه‌كانی دوژمن گه‌یاند بهلاَم دواتر پاشه كشه‌یان پێكرا ، دواتر سمكۆ
هێزه‌كانی سواره‌ی هێنایه مه‌یدان بهلاَم توشی شكان بوون ، به جۆرێك سمكۆ
له‌سه‌ره‌تایی شه‌ره‌كه‌دا (١٠٠٠٠) ده هه‌زار كه‌سی له‌گه‌ڵ دا بوون بهلاَم له
ئێواره‌ی هه‌مان روَژدا ته‌نیا نزیكه‌ی (1000) هه‌زار كه‌سی له گه‌ڵدا مایه‌وه
كه كه‌سانی نزیكی خۆی بوون ، سوپای ئیران به‌رده‌وام بوون له پێشره‌وی كردن
تا له مانگی هه‌شت دا شاری (ورمی) یان داگیر كرد كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بوو
له ژێر ده‌ستی كوردان دا بوو ، دواتر توانیان (چه‌هریق ) ی باره‌گای سه‌ره‌كی
سمكۆ داگیر بكه‌ن ، پاشان سمكۆ به‌ره‌و توركیا ههلاَت و له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه
چه‌ك كران .
دواتر سمكۆ به‌ر لێبوردن كه‌وت و له لایه‌ن ره‌زا شاوه
پێشوازی لێكرا و سوێندی وه‌فاداری خوارد.
له‌ساڵی (1926)ز سمكۆ به هاوكاری هۆزه‌كانی(به‌گزاده‌ی
هه‌ركی ) و (بهرگهرو) و (تهرگهرو) په‌لاماری ده‌شتی سه‌لماسی دا بهلاَم
له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپایی ئیرانه‌وه به سه‌ركردایه‌تی (شهیباخ) توشی شكست
هاتن ، جیگه‌ی باسه له‌و شه‌ره‌دا هێزه‌كانی توركیا یارمه‌تی سوپای ئیرانیان دا
دژی سمكۆ، پاشان سمكۆ خۆی راده‌ستی توركیا كرد و دووباره چه‌ك كرانه‌وه.
له دوایی چه‌ند سالێك له ئاواره‌یی له نێو خاكی توركیا و
عیراق سه‌ره‌نجام له ژێر فشاری حكومه‌تی عیراقی‌دا حكومه‌تی ئیران رێگه‌ی به
سمكۆ دا بگه‌رێته‌وه زێدی خۆی و به فه‌رمان ره‌وای شنۆ دامه‌زرا ، بهلاَم
دوای چه‌ند رۆژێك له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به پلانێكی ره‌زا شا له ساڵی (
١٩٣٠ )ز له كاتی جونی بۆ ده‌وام دا ده‌كوژرێت
.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سودم لێوه‌رگرتوون
:
• حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع ، كورده‌كان ، و: سامان عبدالله ،
چاپی یه‌كه‌م ، ٢٠٠٩
* كریس كوچێرا ، كورد له‌سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م
دا ، و : حه‌مه كه‌ریم عارف ، ٢٠٠٣ز .
*كمال مه‌زهه‌ر ، چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له میژووی
گه‌لی كورد ، ب:دووه‌م ،٢٠٠١ز .
*كمال مه‌زهه‌ر ، كورد له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی
حكومه‌تی بریتانیادا ، ب : یه‌كه‌م ،٢٠٠٨ز .
*عه‌لائه‌دین سه‌جادی ، میژووی راپه‌رینی كورد ،
چاپ : دووه‌م ، ١٩٩٦ز .
*عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف ، نۆباس له مێژووی كورد ،
٢٠١٠ز .
*عوسمان عه‌لی ، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌ك ده‌رباره‌ی
بزافی هاوچه‌رخی كورد ، و: كامه‌ران جمال بابان زاده ،ب:دووه‌م ،٢٠٠٦ز .
* لازاریف ، میژووی كوردستان ، و:وشیار عبدالله
سه‌نگاوی ، ٢٠٠٨ز .
*هۆشمه‌ند عه‌لی محمود ، سمكۆی شكاك رۆڵی له
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی رۆژههلاَتی كوردستاندا ، گۆڤاری
ك٢١،
ژ:(٩) ، ٢٠١٠ز .
|