شەرەفخانی بەدلیسی    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }             شەرەفخانی بەدلیسی  

   شەرەفخان بەدلیسی (١٥٤٣-١٦٠٣ یان ١٦٠٤) سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی شەرەفنامە بوو. شەرفخان بەدلیسی کە لە گەورەترین ڕووناکبیران و نووسەرانی سەردەمی خۆیەتی بەنووسینی شەرەفنامە زانیاریی لەمەڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و دەسەڵاتی کورد و زمان و ڕووە ھەمەجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردیی ئەو دەمە تۆمارکردووە.

 شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لە ٢٥ی شوباتی ١٥٤٣ لە گوندی گەرمەڕووی سەر بەشاری   قوم لە   ئێران لەدایکبووە. لەدیوەخانی شا تەھماسپی یەکەم لە ساڵی ١٥٤٣ تا ١٥٧٦ لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوە. لە ئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی ١٥٧٦ پایە و نازناوی میری میران دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە سەرۆکی ھۆزی کوردەکانی ئێران. لە کانوونی دووەمی ١٥٧٨ لە جەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و ٤٠٠ چەکدارەوە دژ بە ئێران دەوەستێ سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لە ساڵی   ١٥٨٩ سوڵتان مورادی سێیەم دژ بە ئێرانییەکان پایە و نازناوی خان دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە میری ویلایەتی بەدلیس. لە ساڵی ١٥٩٠ واتا لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.

 لە ساڵانی ١٥٩١ تا ١٥٩٢ دەست دەکات بە نووسینی شەرەفنامە و لە ٤ی ئابی ١٥٩٧ لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لە دوادوای ساڵی ١٥٩٧دا کۆتایی پێھێنا. میر شەرەفخان لە ساڵی ١٠١٢ی کۆچی دا بەرامبەر بە ١٦٠٣ یان ١٦٠٤ کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی ٦٠ ساڵ ژیاوەو بە ساڵنامەی کۆچیش ٦٣ ساڵ ژیاوە.