خولە پیزە    table.MsoNormalTable {line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; } p {margin-right:0in; margin-left:0in; font-size:8.5pt; font-family:"Verdana","sans-serif"; color:#FFFFB9; } p.MsoNormal {margin-top:0in; margin-right:0in; margin-bottom:10.0pt; margin-left:0in; line-height:115%; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; color:windowtext; } .style4 { text-align: right; }           تێکۆشەر     خولە پیزە      كورتەیەك دەربارەی هەندێك لایەنی شاراوەی ژیانی خولە پیزە      تێکۆشەر   ناوی مەحمود محەمەد ئەمینە    (خولە پیزە) وەك باس دەكرێت لە بنە رەتدا خەڵكی گوندی (چەمیاڵە) بووە لە سنووری شارباژێر نزیك گوندی نۆڕك و دەورو بەری وڵیاوا خێزانكی هەژارو دەست كورت بوون ژیانێكی كوللە مەرگیان بە سەر بردووەو بە كشت و كاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریك بوون بەو جۆرەش وازیان لێ‌ نەهێناوە كە بە هۆی مردنی باوكیەوە ئەركی   به‌خێو كردنی خێزانەكەیانی لە ئەستۆدا بووە كاتێك مەفرەزەی پۆلیس لە چوارتاوە ئەچن بۆ گرتنی بە هۆی دوا كەوتنی خزمەتی سەربازیبۆ رژێمێك كە پەیوەنی بە كوردەوە نەبووە، خۆی ئەشارێتەوە لە ماڵەكەیان و دایكییشی كەناوی پیزەیە بە قورئانێكەوە ئەچێتە پێشوازی پۆلیسەكان و داوایان لێ‌ دەكات واز لە خولەی كوڕی بهێنن و نەیگرن بە سەرباز چونكە كەسیان نیە بە خێویان بكات پۆلیسەكانیش زۆر بێ‌ رێزی پێ‌ دەكەن و پاڵی پێوە ئەنێن و قورئانەكەی لە دەست ئەپەڕێت كاتێك خولە پیزە ئەو بێ‌ رێزیە ئەبینێت كە بەرامبەر بە دیكی و قورئانەكە كراوە خۆی پێ‌ ناگیرێت بەو تفەنگە كۆنەی كە هەیان بووە كە ئەوسا زۆرتر تفەنگی (ماهێڕ)و(سێ‌ تیر)و یانزە تیر) بووەو لە شوێنی خۆ حەشار دانەكەیەوە تەقە لە پۆلیسەكان دەكات و سەردەستەكەیان كە ئازاری دایكی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەكوژرێت و ئەوانی تریشوەك كۆمەڵەی گزگل لە ترسا رادەكەن و خولە پیزەش قاچاغ دەبێت و ئەچێتە شاخ و هەمیشە كۆمەڵێك خەڵكی ئازای لەگەڵ بووە كەناو بەناو كەم و زیادیان كردووە حوكمەتی ئەوسای عێراقیش لە ساڵانی سیەكان و چلەكاندا هەمیشە بە هێزی سەربازی و پۆلیس و جاش كە پێیان ئەوترا(غیر نیزامی) لە هەوڵی لە ناوبردنیدا بوون بەڵام بەهۆی ئازایەتی و لێهاتووی خۆی هەم پارێزگاری لە خۆی كردووە هەم دژایەتی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئێرانی كردووە كە بە هاوكاری یەكتر هەوڵی لە ناوبردنیان داوە و لە دەیان شەڕدا توانیویەتی خۆی دەرباز بكات، لە شەڕێكی سەختدا لە شاخی بەردەبەكۆزی نزیك سوركێو تایەری برای كەلەگەلیدا بووە بریندار دەبێت و بە برینداری ئەیبەنە گوندی (چەمیاراو)ی ئێران نزیك گوندی (سیاگوێز) لە ناحیەی گەرمك لە ماڵێك دای ئەنێن و تەداوی دەكرێت بەڵام بە داخەوە لە لایەن خۆفرۆشێكەوە خەبەری لێ‌ ئەدرێت و هێزێكی زۆری جاش و پۆلیس ئەچنە چەمپاراو و دەوری ماڵەكە دەگرن و پاش گەڕان بە برینداری دەست گیری دەكەن و ئێوارە درەنگ هێنرایە مەخفەری پۆلیسی گۆڵێ‌ لەبەر درەنگی كات و لە ترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە نەبرایە پێنجوێن و لە مەخفەری گۆڵێ‌ هێڵرایەوەو پۆلیسێكی زۆر ئێشكی مەخفەرەكەیان گرتبوو لەترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە لەلایەن خەڵكی (گۆڵێ‌)وە خواردن و جل وبەرگی زۆری بۆ برا بەڵام رێگە چارەو دەستەڵاتێك نەبوو بۆ ئازاد كردنی و بە داخەوە رۆژی دواتر برایە پێنجوێن و دواتر سلێمانی و دوای دادگایی كرانی لە لایەن دادوەرێكەوە بە ناوی(حاكم عبدالباقی)ناوێك لە بەر دەم سەرای سلێمانی فەرمانی كوشتنی جێ‌ بە جێ‌ كرا و لەو سنوورەدا تا ئێستاش وەك گۆرانی كارەساتی بریندار بوون و گرتنەكەی وەك كۆرانی ماوەو ئەوترێتەوە وەكو(تابووتی بۆ بكەن لە توڵی لاولاو..تایەری تێكەن بەرەو چەمپاراو) یان (ماشێنێك هاتووە شینی قەزوانی..تایەریان تێكرد بۆ سلێمانی)و لەم بابەتانە.  خولە پیزە نەی هێشت خوێنی تایەری برای بە فیرۆ بڕوات جگە لەوەی كە چەندین كەسی لە پیاوانی رژێم كوشت بڕیاری دا تۆڵە لەو حاكمەش بكاتەوە كە فەرمانی كوشتنی تایەری برای دەركردبوو بۆیە لە كاتێكدا حاكم عبدالباقی بۆ دەوام لە سلێمانیەوە ئەهاتە پێنجوێن لە سەر پردەكەی ناڵبارێزی ئێستا بۆسەی بۆ دا ئەنێت كاتێك حاكم عبدالباقی دەگاتە ئەو شوێنە تەقەی لێ‌ دەكات و لە تۆڵەی تایەری برای دا دەیكوژێت دوای ئەوە ماوەیەكی تر بەردەوام بوو لە شاخەو شاخ و گوند بە گوندو رژێمی ئەوسای عێراقیش هەم هەوڵەكانی چڕتر كردبووەوە و هەم هێزەكانیشی زیاد كردبوو بە مەبەستی لە ناو بردنی تا سەرئەنجام لە شەڕێكی دەستەو یەخەی قارەمانەدا لە شاخی كەتوو ئەكوژرێت و كۆتایی بە ژیانی دێت بەڵام تا ئێستا ناوی لەسەر زاران و لە ناو ناواندا هەر ماوە---- هەندێك كەس تا ئێستا خولە پیزە بە پیاو كوژ دائەنێن و بە چەتەو رێگری ئەزانن بەڵام خولە پیزە وەك سەدان خێزانی ئەو سەردە لەلایەن پساوانی ئەوسای رژێمی عێراقەوە ستەمیان لێ‌ دەكرا ئەویش یەكێك بوو لەوانەی كە ستەمی پێ‌ قبوڵ نەكراو دژی ئەو رژێمە چووە شاخ و چەكی كردە شان بۆ پارستنی خۆی بەڵام پیاوانی رژێم شەو و رۆژ لەشاخ و ئەشكەوت و دەشت و دۆڵەكاندا بە دوایەوە بوون بۆ كوشتنی ئەویش بۆ بەرگری لە گیانی خۆی ناچار بوو ئەوانە بكوژێت كە هەوڵی كوشتنیان دەدا هەرگیز دژی هەژاران و زوڵم لێكراوان نەبووە و نە جەنگاوە بەڵكو دژی زۆرداران و زاڵمان و خوێن مژان بووە تا ئەو رۆژەی كوژراوە.