هەینی, 09 تەمموز 2010 07:36
دیاره له مێژووی ئه‌م
شاره‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناودار وئازاو و خاوه‌ن
خه‌باتی دوور‌و درێژ هه‌بوونیان هه‌یه، له
هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ كه ناویان له مێژوودا
تۆماركراوه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌و سیسته‌مه
تۆتالیتاریزمه‌ی كه ڕژێمی به‌عس په‌یڕه‌وی كردوه
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه چڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی
گرتۆته ده‌ست له‌عێراقدا، ئه‌ویش هه‌وڵدان و
پلانی به‌رده‌وام به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یی پێش
وه‌خت و داڕێژراو بۆ سڕینه‌وه‌ی مێژوو و كلتوری
كوردایه‌تی له كوردستاندا هه‌بوه، لێره‌دا
ئه‌وه‌ی مابێته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن بۆ نوسین و
توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه
مێژوویه‌كی پاكیان تۆمار كردوه بۆ گه‌له‌كه‌یان،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وێنه یاخود هه‌ندێك
له‌وانه‌ی كه به ساڵاچون و له ژیاندا
ماونه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێت بتوانین له
رێگای ئه‌وانه‌وه سوود له مێژووی رابردوو
وه‌ربگرین له سه‌ر زاری ئه‌وانه‌وه بیخه‌ینه
سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه یان گۆڤاره‌كان بۆ له
ناو نه‌چوونی.
من لێره‌دا به پێویستم
زانی تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ناوداری شاری خورماتوو، ئه‌ویش بنه‌ماڵه‌ی
(سه‌فه‌ر ئاغای زه‌نگنه) یه و هه‌ندێك له سه‌ر
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بدوێن و تێشكێك بخه‌ینه سه‌ر
ژیان و كۆزه‌رانیان و بتوانین سه‌ربورده‌ێك له
مێژووی دێڕینی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بخه‌ینه ڕوو.
وه‌كو ئاشكرایه شاری
خورماتوو پێكهاتووه له چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ناودار و به‌رچاو وخاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
باش، ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ش چی ئه‌گه‌ر كورد بن یان
توركمان خاوه‌نی قورساییه‌كی زۆرن له‌م
ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ خۆیان توانیویانه ئه‌و
كه‌سایه‌تییه بپارێزن و له سه‌ر ڕێچكه‌ی
باوباپیرانیان بچن و دیمه‌نه جوانه‌كانیان به
خه‌ڵكی پیشان بده‌ن و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ دوور
خستنه‌وه له خراپی و ناشرین كردنی خودی
بنه‌ماڵه‌كانیان بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به
باشم زانی به‌زنجیره نوسینێك بایه‌خ به
بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی ئه‌م سنوره بده‌م و له
سه‌ریان بدوێم و تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ژیانیان و
لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی شاره‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی دوا ڕۆژ له‌و مێژووه پڕ
سه‌روه‌ریه نامۆ نه‌بن، له‌یه‌كه‌مین نوسینی ئه‌م
به‌شه‌دا توانیمان هه‌ندێ زانیاری زۆر كه‌م له
سه‌ریان كۆبكه‌مه‌وه، چونكه كه‌سه به
ساڵاچووكانیان له ژیاندا نه‌ماوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر له سه‌ریان بدوێن و بتوانین شتی باشتر له‌و
باریه‌وه پێشكه‌ش به خوێنه‌ری به‌ڕێز بكه‌ین.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش مافی
خۆیه‌تی له سه‌ری بوه‌ستین و لایه‌نی مێژووییان
بخه‌ینه پێش چاوی نه‌وه تازه‌كانی ئه‌م
سه‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان هه‌بێ له سه‌ر
ژیان و گوزه‌رانییان. لێره‌دا باسی بنه‌ماڵه‌یه‌ك
ده‌كه‌ین كه قه‌ده‌ر وای كردوه ئه‌مڕو ته‌نها
چه‌ند كه‌سێكی كه‌می لێی مابێته‌وه و
كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانیان له‌ژیاندا نه‌ماون و
كۆچی دواییان كردووه، ئه‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌ی
(سه‌فه‌ر ئاغای زه‌نگنه) یه. وه‌كو ئاماژه‌مان
پێی كرد. ئه‌م بنه‌ماڵه قورساییه‌كی زۆریان
هه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا چ له پیاوان و ته‌نانه‌ت
ژنانیشیان بۆ خۆیان توانیوانه جێگای خۆیان له
ناو دڵی نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌م ناوچه‌یه
بكه‌نه‌وه وه‌كو توركمان و عه‌ره‌ب و كه‌سایه‌تی
خۆیان بپارێزن. یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه حاجی
عه‌بدولقادر ڕه‌حیم و هه‌مه‌ن خانی خۆشكی وه‌كو
دوو نمونه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌بنه جێگای
باسه‌كه‌مان له‌م بابه‌تدا.
بۆخته‌یه‌ك له ژیانی حاجی
عه‌بدولقادر و هه‌مه‌ن خانی خۆشكی..
حاجی عه‌بدولقادر...
ناوی ته‌واوی...
عه‌بدولقادر كوڕی ڕه‌حیم
كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌فه‌ر ئاغای زه‌نگنه‌یه،
له به‌رواری (1/7/1931) له (بناری گل) له دایك
بووه و دایكی ناوی (سكینه كچی به‌هرام به‌گی
جاف) ه...
حاجی كه‌سایه‌تیه‌كی
ناودار بووه له شۆرشه‌كه‌ی (مه‌لا مسته‌فا) دا
رۆڵێكی باڵای هه‌بووه و چه‌ندین جار له لایه‌ن
ڕژێمه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و تووشی ئه‌شكه‌نجه و
ئازار ده‌بێت، له به‌ندینخانه‌ی موسڵ بۆ ماوه‌ی
(11) مانگ بێسه‌روشوێن ده‌كرێت، دواتر به
لێبوردنی گشتی ڕزگاری ده‌بێت. ئه‌م زاته كه‌سێكی
نیشتمان په‌روه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵویست بووه
به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، زۆر گه‌ڕام
به دوای سه‌رچاوه له سه‌ر ژیانی حاجی بۆ
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م بابه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م،
به‌ڵام به داخه‌وه زانیاری ئه‌وتووم ده‌ست
نه‌كه‌وت له‌و باره‌یه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌وه‌كانی حاجی ئێستا نیشته‌جێی شاری (هه‌ولێر)
ن، وه‌كو له نوسراوه فه‌رمییه‌كان هاتووه حاجی
له به‌رواری (4/4/1992) له كاتژمێر (8) ی سه‌ر
له به‌یانی به ڕووداوی هاتووچۆ دڵی له لێدان
ده‌كه‌وێت به‌مه‌ش كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له
شاری هه‌ولێر به‌خاك ده‌سپێردرێت، له دوای خۆی
(5) كوڕی دڵسۆزی بۆ نیشتمانه‌كه‌ی به جێ هێڵاوه
به ناوه‌كانی (مامۆستا عه‌بدولڕه‌حیم و محه‌مه‌د
و مامۆستا عه‌لی و مامۆستا عه‌بدولخالق كه ئێستا
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه و له بواری ڕاگه‌یاندن
كار ده‌كات و كاك دیار) .
حاجی هه‌مه‌ن خان...
خوشكی حاجی (عه‌بدولقادر)
ه و به هۆی حاجی برایانه‌وه ئه‌مانیش بێ به‌ش
نه‌بوونه له ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌ستی ڕژێمی
به‌عسی له ناوچوو.
ناوی ته‌واوی...
حاجی هه‌مه‌ن كچی ره‌حیم
كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌فه‌ر ئاغای زه‌نگنه‌یه،
له گۆندی (شێخ حه‌مید) ی سه‌ر به بناری گل له
ساڵی (1922) ز له دایك بووه و له خێزانێكی
ناوداری ناوچه‌ی سه‌نگاو كه باپیرییان ئاغای
گوندی (گۆپ ته‌په‌ی ده‌ێم) بووه..
باپیره گه‌وره‌ی ئه‌م
بنه‌ماڵه‌یه ناوی (سه‌فه‌ر ئاغای زه‌نگنه) یه و
یه‌كێك له گه‌وره پیاوه ناوداره‌كانی ناوچه‌ی
سه‌نگاو و هۆزی زه‌نگنه بووه.
دایكی حاجی هه‌مه‌ن له
هۆزی جاف و سه‌ر به تیره‌ی (روغزایی) ه و ناوی
(سكینه خان كچی به‌هرام به‌گی جاف) ه.
له ساڵی (1933) ز له
ته‌مه‌نی (14) ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردوه و خێزانی
(ئه‌حمه‌د كوڕی فه‌تاح كوڕی عه‌بدولڕه‌حمن ئاغای
زه‌نگنه) بووه...
حاجی هه‌مه‌ن پێنچ خۆشك و
برایه‌ك بوونه براكه‌یان به ناوی (حاجی
عه‌بدولقادر) و خۆشكه‌كانی (مه‌حبوبه و حه‌لاوه
و فه‌ریده و سه‌عدیه) مه‌حبوبه خوشكی گه‌وره‌یان بووه له ساڵی (1963) له هێڕشی (حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان) بۆ سه‌ر بناری گل شه‌هید ده‌كرێت، حاجی هه‌مه‌ن له ته‌مه‌نی (86) ساڵیدا ماڵ ئاوایی له ژیان ده‌كات و له به‌رواری (9/12/2008) رۆژی سێ شه‌ممه كۆچی دوایی ده‌كات و له گۆڕستانی شه‌هیدان به خاك ده‌سپێردرێت. |