عەلی مەحمود کاکە خان دەزیی


قاره‌مانێكی شاری هه‌ولێری قه‌ڵاومناره‌ فه‌رمانده‌ی هێز له‌ شۆرشی شێخ محمودی حه‌فید . تێكۆشه‌ علی محمود كاكه‌ خان دزه‌یی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ عشیره‌تی ناوداری دزه‌یی یه‌ له‌ ساڵی١٨٨٨ چاوی به دونیا ههڵهێناوه له تهمهنی لاویهتی ههرزوو ههست به ئازارهكانی ژێردهستهیی و داگیركردنی خاك و نیشتیمانهكهی دهكات " لهیهكهم رۆژی بهرپاكردنی شۆرش دا پهیوهندی به و شۆرشهوه دهكات له دژی زوڵم و ستهم و تێدهكۆشێت بۆ هێنانهدی مافه رهواكانی گهلی كوردستان كه لهو قۆناغهدا خۆی دهبینیهوه له درووستكردنی دهوڵهتێكی سهربهخۆ بهگهلی كوردستان.
 
 ئه
م تێكۆشهره بهقارهمانیهتی و ئازایهتی خۆی ههرزوو له نێوان سهركردهكانی شۆرشدا جێگه دهستی خۆی دیاری دهكات " بهتایبهت كاتێك رووبهڕووی سوپای دوژمن دهبنهوه له ناوچهی سورداش و دوڵی جافایهتی كه شكستی تهواویان بهو هێزه زهبهلاحه هێنا كه بۆ ماوهی یهك مانگی بهردهوام له شهرێكی سهختی مان و نهماندا رووبهروو بووبونهوه توانیان ئهو هێزه گهورهیه تێك و پێك بشكێنن و
٢ فرۆكه بخهنه خوارهوه ههروهها له زۆربهی شهڕوو داستانهكاندا رۆڵی ئهم قارهمانه بهرچاو بووه ههر له شهڕهكانی گهرمیان و ئاوباریك و شارهزوور و پێنجوێن . تێكۆشهر علی محمود كاكه خان دزهیی جێگهی رێزوو پایهیهكی تایبهتی ههبووه لای شێخ محمود ههمیشه ستایشی له خۆبوردوویی و جوامێری و دڵسۆزی ئهم قارهمانهی كردووه " له كاتی دوورخستنهوهی شێخ محمود بۆ وڵاتی هندستان سهنگهری خهبات و كوردایهتی یان بهرنهداو شان بهشانی رۆڵهكانی گهلی كورد ئاگری تفهنگهكانیان له رووی دوژمناندا بڵێسهی دهسهندو نهیان هێشت دهنگی زوڵاڵی گهلی كوردو بانگی ئازادی كوردستان خامۆش بكرێت " ئهم قارهمانهی ههولێری هۆلاكۆ بهزێن ئهستێرهیهكی پڕشنگداره له مێژووی خهباتی شۆرشی شێخی قارهماندا ئهم ماندوونهناسهی گهلهكهمان تاكۆتایهاتنی شۆرش له ساڵی ١٩٣١ بهردهوام بوو له خهبات و تێكۆشان بۆ ئازادی خاك و نیشتیمانهكهی له ساڵی ١٩٧٠ بهئومێدو هیوای ههڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دڵه گهورهكهی لهلێدان كهوت ههزاران سڵاو لهگیانی پاكی ئهم قارهمانهی گهلی كوردستان و شاری ههوڵێری پایتهختی كوردستان و ههموو شههیدانی كوردو كوردستان.